ڕووسیا: سیستەمی نوێی بەرگریی ئەمەریکا لە پۆڵەندا مەترسییەکان زیاتر دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، دامەزراندنی سیستەمی بەرگریی مووشەکی نوێی ئەمەریکا لە باکوری پۆڵەندا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بەكارهێنانی مەترسی ئەتۆمی، كە ئامانجی ڕووسیا لە ناوبردنییەتی.

ڕۆژی پێنجشەممە (21/تشرینی دووەمی/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، "ئەمەریکا بنکەی بەرگریی ئاسمانی لە نزیک کەناراوەکانی باڵتیک کە بەشێکە لە قەڵغانی مووشەکی فراوانتری کردووەتەوە، ڕووسیا دژی وەستاوەتەوە".

ماریا زاخارۆڤا، گوتی، "ئەمە هەنگاوێکی دیکەیە لە زنجیرە کردەوەکانی ناسەقامگیری قووڵ و فراوان لەلایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانیان لە هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی".

زاخارۆڤا دەشڵێت، "ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی لاوازکردنی سەقامگیری ستراتیژی، زیادبوونی مەترسییە ستراتیژییەکان و لە ئەنجامدا ئاستی گشتی مەترسی ئەتۆمی."

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا جەخت دەکاتەوە لەوەی، "بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی هەڕەشەکانی ئەم دامەزراوە سەربازییە ڕۆژئاواییانە، بنکەی بەرگریی مووشەکی لە پۆڵەندا ماوەیەکی زۆرە خراوەتە لیستی ئامانجە لە پێشینەییەکانمان بۆ ئەگەری لەناوبردنی، ئاگاداری ئەوەشین کە لەناوبردنی ژمارەیەکی زۆر چەکی پێشکەوتووی پێویست دەبێت". 

کردنەوەی ئەم بنکەی سەربازییە نوێیەی ئەمەریکا بەشێکە لە قەڵغانی مووشەکی فراوانتری ناتۆ کە ناوی لێنراوە "Aegis Ashore" هاوپەیمانێتییەکە دەڵێت، "لە توانای دایە مووشەکی بالیستیکی کورت و مامناوەند بوەستێنێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین