سوودانی ئیدانەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆک وەزیرانی عێرا پابەندبوونی وڵاتەكەی بە سیاسەتی دەرەوە دوپات دەكاتەوە و هەڕەشەکانی ئیسرائیل ئیدانە دەکات ، هاوكات داوا لە وڵاتان دەكات بەرامبەر هەنگاوەكانی ئەو وڵاتە بوەستنەوو

ئەمڕۆ دووشەممە (25/تشرینی دووەمی/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، لە مەراسیمی یادی (100) ساڵەی دامەزراندنی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، "پابەندبوونمان بە سیاسەتی دەرەوە دووپات دەکەینەوە کە لەگەڵ بەرژەوەندییە نەتەوەییەکاندا هاوتایە، داوای لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان کرد ڕووبەڕووی هەنگاوە جیاوازەکانی ئیسرائیل ببنەوە".

سوودانی گوتیشی، "عێراق بەردەوام داوای کردووە هەموو هەوڵەکان چر بکرێتەوە لەپێناو کۆتایی هێنان بە ململانێکان لە فەڵەستین، لوبنان و پاراستنی خەڵکی سڤیل و ڕێگریکردن لە فراوانبوونی جەنگ لە ناوچەکەدا".

سوودانی جەخت دەکاتەوە لەوەی، "پێویستە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەم نیگەرانیانە لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکاندا باس بکات تاوەکو ڕێگری بکرێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری زیادبوونی ناکۆکی و ململانێکان لە ناوچەکەدا".

سەرۆک وەزیران داوای لە دیپلۆماتکارانی عێراقی کرد، "بە شێوەیەکی فراوان و چالاک بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی عێراق بکەن، سیاسەتە جیاوازەکان لەسەر ئاستی جیهان ڕوون بکەنەوە. ڕۆڵی چالاک بگێڕن لە خستنەڕووی هەڵوێستە پرەنسیپییەکانی عێراق و پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین