ئێران و وڵاتانی ئەوروپا وزەی ئەتۆمی تاوتوێ دەکەن ئێران

نوچە نێت

بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگە ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا لەسەر بابەتە ئەتۆمییەکان گفتوگۆ بکات، ئەمەش دوای ئەوە دێت سێ وڵاتی ئەوروپی بڕیارێکیان لە دژی ئێران داوە، لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمەوە پەسەند کراوە

ئەمڕۆ دووشەممە (25/تشرینی دووەمی/2024) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، "جێگری وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئێران، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانی کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی بابەتە هەمەلایەنییەکان، ناوچەیی و ئەتۆمییەکان".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند، "سیاسەتیی ئێران و هەماهەنگییەکانی لەگەڵ وڵاتانی تر دووپاتکردنەوەیە لە هەنگاوە بەردەوامەکان، گفتوگۆکانی داهاتوو بەردەوامی ئەو گفتوگۆیانە دەبن کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بەڕێوە چوون و لە داهاتوودا بەڕێوە دەچن".

ئەم گوتانەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوای ئەوە دێت، "چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بڕیارێک لەلایەن فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیاوە ئامادەکرا، ئەمەریکا پشتیوانی لێکرد، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردندا لە ڤیەننا لە ڕۆژی پێنجشەممە لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پەسەند کرا".

ناوەڕۆكی بڕیارە ڕەخنە لە ئێران دەگرت "بەوەی هاوکاری تەواوی لەگەڵ ئاژانسی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان نەکردووە، داوای لە تاران کردووە نیگەرانییەکانی پەیوەست بە یۆرانیۆم چارەسەر بکات، گەمان دەکرێت لە دوو شوێنی ئەتۆمیدا دۆزرابنەوە".

لە بەرامبەردا، ئێران وزەی ئەتۆمی چالاکتر کرد و ڕایگەیاند، "ئامانج لە هەنگاوەکە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی وڵات و پەرەپێدانی زیاتری پیشەسازی ئەتۆمی ئاشتیخوازانەیە".

بڕیارە لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، "چەندین پرسی جیا جیا سەبارەت بە کێشەی ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان گفتوگۆ بکرێن، بۆ نموونە، بارودۆخی فەڵەستین، لوبنان و بابەتە ئەتۆمییەکان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین