ئیسرائیل ئامادەیە ئاگربەست لەگەڵ حیزبوڵڵا پەسەند بکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بڕیارە ئەمڕۆ ئیسرائیل پلانی ئەمەریکا بۆ ئاگربەست لەگەڵ حیزبوڵڵا پەسەند بکات، هاوكات سەرۆكایەتیی فەڕەنسا ئاشكرای دەكات، ڕاگەیاندنی ئاگربەست نزیكە.

ڕۆژی سێشەممە (26/تشرینی دووەمی/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، "بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ کابینەی ئاسایشی ئیسرائیل کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردن و پەسەندکردنی پلانی ئەمەریکا سەبارەت بە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حیزبوڵڵا".

لە لایەکی ترەوە سەرچاوەیەكی باڵای لوبنانی بە رۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، "ئەم هەنگاوە ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن هەریەکە لە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا".

لەبارەی ئەم پرسەوە، جۆن کیربی وتەبێژی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا گوتی، "هیچ شتێک ناکرێت تاوەکو هەموو شتێک تەواو نەبێت، بەڵام ئەم هەنگاوە نزیکە".

سەرۆکایەتیی فەڕەنسا دەڵێت، "گفتوگۆکان سەبارەت بە ئاگربەست بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆوە بینیوە".

پێشتر ڕێککەوتنەکە لە بەیروت پەسەند کراوە، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند، "بەربەستێكی ئەوتۆ نەماوە، تەنیا لەسەر سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ماوە، حیزبوڵڵا پشتیوانی هەنگاوی دانووستاندنی کردووە".

زیاتر لە یەک ملیۆن هاووڵاتی لە لوبنان ئاوارە بوون، بەهۆی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا زیاتر لە (60) هەزار هاووڵاتی دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین