جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا دەچێتە قۆناغێکی ترەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

شارەزایانی بواری سەربازیی ئاشكرای دەكەن، "ڕووسیا پێشڕەوی زیاتری کردووە بەرەو ئۆکراینا، بەجۆرێک لەسەرەتای جەنگەوە هەنگاوی وای ئەنجام نەداوە".

ڕۆژی سێشەممە (26/تشرینی دووەمی/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، "جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا دەچێتە قۆناغێکی نوێوە، بەرپرسانی ڕووسیا و ڕۆژئاوا بە مەترسیدارترین قۆناغ ناوی دەبەن".

هەفتەی ڕابردوو سوپای ڕووسیا نزیکەی (235) کیلۆمەتر چوارگۆشەی لە ئۆکراینا داگیرکردووە کە پێوانەیەکی هەفتانەی بۆ ئەمساڵ تۆمار کردووە.

ڕاپۆتێکی پەیمانگای لێکۆڵینەوەی جەنگ لە واشنتن ئاشکرای دەکات، "بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، لەمساڵدا هێزەکانی ڕووسیا زۆر خێراتر پێشڕەوییان کردووە."

ڕووسیا ڕایگەیاندبوو، "هەموو ئامانجەکان لە ئۆکراینا بەدەست هێنراوە، گوێ بەوە نادەین ڕۆژئاوا چی دەڵێت، یان چی دەکات".

پێشتر ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا چەندین جار باسی لەوە کردووە، "ئاشتی بەرقەرار نابێت تاوەکو هەموو ناوچەکانمان نەگەڕێندرێتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆمان، هەموو هێزەکانی ڕووسیا دەرنەکرێن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین