ئێران مەرجەكانی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمەریکا ئاشکرا دەكات ئێران

نوچە نێت

وتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند، "ئەگەر متمانە هەبێت، ئێران ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکا بکات"، ئامادەیی ئێرانیش نیشان دەدات بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆ.

ڕۆژی چوارشەممە (27/نۆڤەمبەری/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بلاویکردەوە، فاتیمە موهاجیرانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران ئاشکرای کرد، "ڕۆژی هەینی ئێران لە جنێڤ لەگەڵ فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا گفتوگۆ دەکات دەربارەی وزەی ئەتۆمی وڵاتەکە".

وتەبێژی حکومەتی ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە، "کۆبوونەوەی نێوان جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و نوێنەرانی سێ وڵاتی ئەوروپا لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکاندایە، کە ڕێبەری باڵای وڵاتەکەمان دووپاتی کردووەتەوە، "گفتوگۆکان کێشە دوولایەنەکان، ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لەخۆ بگرێت، بۆ نموونە، قەیرانەکانی غەززە و لوبنان، هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا".

سەبارەت بە ئەگەری دانوستاندنی ڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمەریکا، موهاجیرانی گوتی، "تاران ئامادەیە بۆ هەر پێشنیارێک بە مەرجێک لەگەڵ بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانیدا بگونجێت، بەڵام دیالۆگ پێویستی بە ڕێز و متمانە هەیە".

ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران گەشبینن سەبارەت بە گفتوگۆکانی جنێڤ و دەڵێن، "بە دەرفەتێکی بچووک، بەڵام گرنگە بۆ هەموو لایەک دادەنێن بۆ دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش و کەمکردنەوەی گرژییەکانی پەیوەندییەکانی نێوانیان لە ساڵانی ڕابردوودا".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین