هەسەدە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەبی کۆنترۆڵ کرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

هەسەدە کۆنتڕۆڵی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەبی کرد، سوپای سووریا کشانەوەی کاتی لە حەلەب ڕاگەیاند و دەڵێت، "دەیان سەرباز لە هێرشەکانی باکوری ڕۆژئاوا کوژراون، لە کاتێکدا خەریکی ڕێکخستنەوە بوون بۆ ئەنجامدانی هێرشی پێچەوانە".

ڕۆژی شەممە (30/تشرینی دووەمی/2024) ماڵپەڕی (ئەلجەزیرە) بڵاویکردەوە، سوپای سووریا ڕایگەیاند، "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەیان سەربازی لە شەڕی سەخت لەگەڵ ڕێکخراوە تیرۆریستییە چەکدارەکان لە پارێزگاکانی حەلەب و ئیدلب کوژراون و بریندار بوون و ئێستا خەریکی ڕێکخستنەوە و دووبارە بڵاوکردنەوەی هێزەکانن بۆ بەهێزکردنی هێڵەکانی بەرگری لە کاتێکدا خۆیان ئامادە دەکەن بۆ هێرشی پێچەوانە".

لە راگەیەندراوەکەی سووپادا ئەوەش هاتووە، "گرووپە سەرهەڵدراوەکان لە چەند لایەکەوە هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر بەرەکانی حەلەب و ئیدلب ئەنجامداوە".

بە گوێرەی گوتەی شایەتحاڵێک لە حەلەب، "چەکداران شارەکە دەپشکنن بۆ گەڕان بەدوای سەربازدا. دوێنێ شەو چەند دیلێکی جەنگیان هەبوو، زۆر بەباشی چاودێرییان کردن و دەستبەجێ گواستیانەوە بۆ ئەوەی هیچ مەترسییەکیان نەبێت".

تاوەکو ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی لە پێکدادانی نێوان سوپا و گرووپە چەکدارەکانی سووریا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە نزیکەی (310) هاووڵاتی. دەستەی تەحریری شام و گرووپەکانی هاوپەیمانی دەڵێن، ژمارەی گیان لەدەستدراوەکانمان گەیشتوونەتە (183)، ژمارەی کوژراوانی سوپای سووریاش گەیشتووتەوە (100)، هەروەها (28) هاووڵاتی سیڤیلیش گیانیان لەدەستداوە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین