تورکیا بێئاگایی خۆی لە پێشهاتەکانی سووریا راگەیاند شیکاری

نوچە نێت

ئا: دنیا ئەحمەد

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی گرژییەکانی دۆخی سووریا رایگەیاند، "ئێمە هیچ پەیوەندییەکمان بە ململانێکانی حەلەب نییە، نامانەوێت کارێک بکەین ببێتە هۆی شەپۆڵێکی تری کۆچبەران بۆ وڵاتەکەمان، هەروەها ڕێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر بۆ ڕێگری لە شەپۆڵێکی دیکەی کۆچکردن."

ئەمڕۆ یەکشەممە ماڵپەڕی (T24) بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، "کە وڵاتەکەی بێبەرییە لە ململانێکانی حەلەب."، هەروەها دەشڵێت، "ڕێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر بۆ ڕێگریکردن لە شەپۆڵێکی کۆچکردن بۆ وڵاتەکەیان."

هاکان لە لێدوانەکەیدا رەخنە لە ئەمریکا دەگرێت بەهۆی ئەوەی پشتیوانی گروپە چەکدارەکانی سووریا دەکەن و دەڵێت، "ئێمە بە هاوتا ئەمریکیەکانمان راگەیاندووە ئەگەر ئێوە چەند ناوچەیەکی سووریا وەک شوێنێکی هەستیار سەیر دەکەن بۆ ئێمەش ئەوشوێنانە هەستیارە، ئەگەر ئێوە دەتانەوێت ڕێگە بە گروپەکانی پەکەکە و یەپەگە بدەن لە داهاتوو هەڵبژاردن ئەنجام بدەن ئەوە کارێکی هەڵەیە، ئەمەریکا شارەزای سیاسەتی ئێمەیە و باش دەزانێت پێکهاتە تیرۆرستیەکان پێکهاتەیەکی دەستکردەو و پاڵپشتیان دەکات، نابێت ڕێگەبەوەبدەین لەودیوی سنوور پێکهاتەسازییەکی نوێ هەیە دەیانەێت لەڕێگەی پرۆسەی پێکهاتەیەک دەوڵەتێکی نوێ دابمەزرێنن، سەیری عێراق بکەن ئۆتۆنۆمی هەیە فیدراسیۆن هەیە پێکهاتەی ناوخۆیی هەیە بەڵام هیچ دەستکەوتێکیان بەدەست نەهێناوە، ئێمە ئامانجمان یەکپارچەیی خاکی سووریایە."

ئازانسی (a habar) ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی هەڵکشانی گرژییەکانی سووریا دوێنێ شەو وەزیری دەرەوەی تورکیا و رووسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا، لەدیدارەکە "دۆخی سووریا و کۆبوونەوەکانی ئەستانەیان تاوتوێ کرد."

هەروەها سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، هاکان فیدان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ میکاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان ئەنجامداوە و تاوتوێی، "دۆخی سووریا و پێشهاتەکانی ئاگربەستیان لە لوبنان کردووە."

وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تریشی ئەنجامداوە لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر و لە پەیوەندییەکە هەردوولا، "دۆخی سووریا و هەوڵەکانی ئاگربەست لە غەززەیان تاوتوێکرد."

ماڵپەڕی (بیرگون) رایگەیاندووە، لە ڕاگەیێندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە، "عەباس ئەراکچی وەزیری دەرەوەی ئێرای بڕیارە لە (2)ـی کانوونی دووەم سەردانی تورکیا بکات."

لەلایەکی تر میدیاکانی ئێران رایانگەیاندووە، بەهۆی پێکدادانەکانی سووریا  وەزیری دەرەوەی رووسیا و ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە، هەردوولا پشتیوانی خۆیان بۆ یەکپارچەی خاکی سووریا دەربڕیوە و پشتیوانی خۆیان دووپاتکردۆتەوە بۆ حکوومەتی سووریا و سووپا و ڕووبەڕبوونەوەی گروپە چەکدارەکان.

لەو پەیوەندییەدا راشیانگەیاندووە، پێویستە پرسی سووریا لەسەر بنەمانی گفتوگۆکانی ئەستانە چارەسەربکرێت و پێویستە رووسیا و تورکیا و ئێران هاوئاهەنگبن لە پرۆسەی چارەسەری گرژییەکانی سووریا.

لەدوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو، دەستەی تەحریری شام و گرووپە چەکدارەکان هێرشیانکردە سەر شاری حەلەب و هەوڵدەدەن بەتەواوی شارەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

ئەو گروپانە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکران، پێشتریش پشتیوانی هێزەکانی سووریایان کردووە و لەئێستادا دژی ئیسرائیل شەڕ دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین