سوپای عێراق لە سنوورەكان دەخرێنە حاڵەتی باشی عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بە ئامانجی بارودۆخی ناوچەکە سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق و جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان سەردانی سنووری عێراق و سوریایان کرد.

ڕۆژی چوارشەممە (چواری کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، "لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق و جەنەراڵ قەیس خەلەف ئەلموحەمەدی جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بە یاوەری شاندێکی سەربازی باڵا سەردانی سنووری سووریایان کرد بۆ سەرپەرشتیکردنی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان و بڵاوەپێکردنی هێزەکان لەسەر سنوورەکە".

بە گوێرەی زانیارییەکان، "فەرماندە سەربازییەکان سەردانییەكەیان بۆ چاودێریکردنی شوێنی هێزە ئەمنییەکان و دامەزراندنی هێڵی بەرگری".

عەبدولقادر دەخیل، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند، "دۆخی ئاسایشی پارێزگاکە ئاساییە، سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سوریا بە تەواوی لەلایەن هێزە عێراقیەکانەوە کۆنترۆڵ دەکرێن، پەرەسەندنەکان لە سووریا تەنها تا ئەو ڕادەیە نیگەرانمان دەکەن کە کاریگەری لەسەر ئاسایشی عێراق و سەقامگیریی سنوورەکان هەیە."

بەهۆی دۆخی سووریاوە، کابینەی حکومەتی عێراق، بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە، "پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق تاوتوێکرد. ڕێوشوێنی بەپەلە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئەمنی پەسەند کرا".

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، "کابینەی سوودانی لە سەرەتای دامەزراندنییەوە کاری کردووە بۆ بەهێزکردنی ئامادەیی هێزە ئەمنییەکان و بەهێزکردنی بەرگری سنووری عێراق.

لە بەیاننامەکەدا دووپاتی ئەوە کراوەتەوە، "سووریا مەسەلەی ئاسایشی نەتەوەیی عێراقە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین