سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى كونسوڵى گشتیى ئیتاڵیا ده‌كات
نوچە نێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (پێنجی کانوونی یەکەم/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی له به‌ڕێز میكیلێ كامێرۆتا، كونسوڵى گشتیى ئیتاڵیا له هه‌رێمى كوردستان کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌یدا بۆ خواست". دەقی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوایى و به‌بۆنەی دواییهاتنی ئه‌ركەکەیه‌وه، پێشوازیی له به‌ڕێز میكیلێ كامێرۆتا، كونسوڵى گشتیى ئیتاڵیا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانى بۆ بره‌ودانى په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرد، هه‌روه‌ها هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌یدا بۆ خواست.
لاى خۆیه‌وه كامێرۆتا، سوپاسى پشتگیریى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد كه یارمه‌تیده‌ر بوون بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى. هه‌روه‌ها جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان كرده‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment