تورکیا، ئێران و ڕووسیا لە دەوحە کۆدەبنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی تورکیا ڕایگەیاند، وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئێران و ڕووسیا ڕۆژی شەممە لە دەوحە کۆدەبنەوە، تاوتوێی دۆخی سووریا دەکەن.

ئەمڕۆ هەینی (شەشی کانوونی یەکەم/(2024 ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، "گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سووریا گەورەترین دەستکەوتیان لە جەنگدا بەدەست هێنا لە ماوەی (13) ساڵ لەمەوبەر و گورزێکی کوشندەیان لە بەشار ئەسەد داوە".

هەریەکە لە تورکیا، ڕووسیا و ئێران بە بەردەوامی گفتوگۆیان لەسەر داهاتووی سووریا کردووە ئەگەرچی تورکیا ئەندامی ناتۆ پشتگیری ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و چەکداری دەکات، ڕوسیا و ئێران پشتگیری ئەسەد دەکەن، بەڵام سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، "چاوەڕوان دەکرێت هەر سێ وەزیرەکەی دەرەوە بەیانی شەممە لە پەراوێزی کۆڕبەندی دەوحە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاستانا کۆببنەوە".

ڕۆژی دووشەممە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەنقەرە ڕایگەیاند، "هەوڵێکی نوێ دەدرێت بۆ زیندووکردنەوەی پرۆسەی ئاستانا".

دوای ئاڵۆزی و ناکۆکییەکانی ئەم دواییەی سووریا ئەنقەرە چەندین جار داوای لە ئەسەد کردووە، "لەگەڵ گەلی سوریا گفتوگۆ بکات بۆ چارەسەرێکی سیاسی. لە پێناو ڕوونەدانی ئۆپراسیۆنی ئۆپۆزسیۆن، ویستنی ڕووندانی بینینی شەپۆلێکی نوێی کۆچبەران بەرەو سنوورەکان".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین