حووسییەكان بە مووشەك ئیسرائیل بۆردوومان دەكەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، "بەرپەرچی مووشەکێکیان داوەتەوە کە لە یەمەنەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراوە".

ئەمڕۆ شەممە (حەوتی کانوونی یەکەمی/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، "هێزی ئاسمانی وەڵامی مووشەکێکی دایەوە کە لە یەمەنەوە ئاراستەی وڵاتەکەمان کرابوو".

هەفتەی رابردوو، یەحیا ساری، وتەبێژی حوسییەکان ڕایگەیاند، "چەکدارەکانمان مووشەکی جیاوازیان ئاراستەی ئیسرائیل کردووە".

حووسییەکانی یەمەن لە چەند مانگی ڕابردوودا هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل چڕتر کردووەتەوە، "مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە هێرشەکانیاندا بەکاردەهێنن".

حووسییەکان دووپاتی دەکەنەوە، "هێرشەکانیان بەردەوام دەبێت تاوەکو ئیسرائیل بەردەوام بێت لە کۆمەڵکوژییەکانی لە غەزە". 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین