نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێژەی ئاوارەبوونی سوورییەکان ئاشکرا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

لە ڕاپۆرتێکدا نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدەگەیێنێت، "لە مانگی تشرینی دووەمەوە زیاتر لە (370) هەزار هاووڵاتی لە سووریا ئاوارە بوون کە زۆربەیان ژن و منداڵن".

ئەمڕۆ شەممە (حەوتی کانوونی یەکەمی/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، "بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەهۆی ناکۆکییەکانی ئەم دواییەی سووریاوە نزیکەی (370) هەزار هاووڵاتی ئاوارە بوون".

ستێفان دوجاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "زۆربەی ئاوارەکانی سووریا ژن و منداڵن، لەوەتەی شەڕ لە سووریا زیادی کردووە، پیاو، ژن، منداڵ، کوڕ و کچ ئاوارە بوون، (100) هەزار هاووڵاتی زیاتر لە جارێک ئاوارە بوون".

دەیان هەزار هاووڵاتی سووریا پەنایان بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە بردووە. (60,000) بۆ (80,000) هاووڵاتی ئاوارە بوون و زیاتر لە (25,000) هاووڵاتیش لە شەڵتەرەکاندا نیشتەجێن، هاووڵاتیان لەسەر شەقامەکان یان لە ناو ئۆتۆمبێلەکانیان لە وەرزی زستاندا لە پلەی گەرمی ژێر سفردا دەخەون".

جێگەی ئاماژە پێدانە لە (27)ی تشرینی دووەم دۆخی سووریا ئالۆزتر بووە، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بە سەرکردایەتی دەستەی تەحریری شام هێرشیان دەست پێکرد و دەستیان بەسەر ناوچە گرنگەکانی شارەکانی حەلەب و حەمادا گرت. زیانێکی گەورە بە ژێرخانی ئابووری گەیشتووە و گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان ئاستەنگی بۆ دروست بووە".

ڕۆژی هەینی ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، "ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە (704) هاووڵاتی کە (361) چەکدار و هێزەکانی هاوپەیمانان، (233) کارمەندی سوپای سووریا و چەکدارانن و (110) هاووڵاتی سڤیلیش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین