ترەمپ: ئۆکراینا دەیەوێت لەگەڵ ڕووسیا  ڕێبكەوێ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "کاتی ئەوە هاتووە ئاگربەستێکی دەستبەجێ و دانوستان لەنێوان کیێڤ و مۆسکۆ ئەنجام بدرێت".

ڕۆژی یەکشەممە (هەشتی کانوونی یەکەمی/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە پاریس ڕایگەیاند، "ئۆکراینا دەیەوێت ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ رووسیا بکات، ئاگربەستی دەستبەجێ و دانووستاندنی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ پێویستییەکی گرنگە".

تڕەمپ دووپاتی کردەوە، "ڕووسیا هەموو بەرژەوەندییەکی لە سووریا لەدەستدا، جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا نەدەبوو ڕووبدات، لەوانەیە بۆ هەتا هەتایە بەردەوام بێت".

دۆناڵد تڕەمپ ڕاشیگەیاند، "زیلینسکی و ئۆکراینا ئامانجییانە ڕێکبکەون، ژمارەیەکی زۆر سەرباز و هاووڵاتییانی سڤیل گیانیان لەدەستداوە، دەبێت دەستبەجێ ئاگربەست ڕابگەیێندرێت و دانوستاندنەکان دەست پێبکات، ئەگەر ناکۆکییەکان چارەسەر نەکرێت ئەوا دەبێتە ڕووداوی زۆر گەورەتر و زۆر خراپتر."

ئەم لێدوانەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دوای گفتوگۆی سێ قۆڵی لەگەڵ زیلینسکی و ئیمانوێل ماکرۆن لە پاریس دێت،  سەرۆکی فەڕەنسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، "لە کۆبوونەوەکە جەخت لەسەر کاری هاوبەش بۆ ئاشتی و ئاسایش کراوەتەوە".

سەرۆکی ئۆکرایناش ڕایگەیاند، "گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە باش و بەرهەمدار بوون، ئێمە هەموومان دەمانەوێت ئەم جەنگە بە زووترین کات و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە کۆتایی بێت".

زیلینسکی پێشتر چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە، "تاکە ڕێگای گونجاو بۆ ئاشتی دادپەروەرانە لەگەڵ ڕووسیا چارەسەری ئاشتییە".

لە بەرامبەردا مۆسکۆ دووپاتی کردووەتەوە، "چارەسەرەکان دەبێت بە کشانەوەی هێزەکانی ئۆکراینا لە خاکی ڕووسیا دەست پێبکات".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین