بەشار ئەسەد و خێزانەکەی لە مۆسکۆن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرچاوەیەک لە كۆشكی کرێملین بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی رایگەیاندووە، بەشار ئەسەد و خێزانەکەی لە مۆسکۆن، هەروەها لەلایەن رووسیاوە مافی پەنابەرییان پێدراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (هەشتی کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، ئاژانسی ڕۆیتەرز رایگەیاندووە، بەپێی سەرچاوەیەکی کرێملین بەشار ئەسەد سەرۆکی دەستلەکارکێشاوی سووریا و خێزانەکەی لە مۆسکۆن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ئاژانسە، بەشار ئەسەد و خێزانەکەی لەلایەن ڕووسیاوە مافی پەنابەرییان پێدراوە بۆ مانەوە لەم وڵاتە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن توانیان دەستبەسەر دیمەشقی پایتەختی سووریا بگرن و رایانگەیاند دەسەڵاتی بەشار ئەسەد کۆتایی هاتووە و کەس نازانێت بۆکوێ ڕۆیشتووە.

سەرچاوەیەک لە کرێملین ئەمشەو بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی راگەیاند، ئەسەد گەیشتۆتە موسکۆ و داوای مافی مانەوەی کردووە، هەروەها ئاشکراشبووە لە ئیماراتەوە بەرەو ڕووسیا هەڵهاتوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین