پرێزدنت بایدن و ددان پێدانان بە ژینوسایدی ئەرمەنەکان بیروڕا

کرمانج گوندیی

بایدن لە گوتارەکەی خۆی بە بۆنەی ناساندنی ژینۆسایدی ئەرمەنەکان لە لایەن ئیمپڕاتۆری عوسمانیی تورکان گوتی: "هەر ساڵ لەو ڕۆژە، ئێمە یادی ئەو ژیانانە دەکەین کە لەسەر دەمی ئیمپڕاتۆرێتیی عوسمانیی ژینۆساید کران؛ ئێمە جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین کە نەهێڵین ستەمێکی ئەوهایی ڕوو بداتەوە. ئەو تاوانە لە ٢٤ ئەپڕیلی ١٩١٥ بە دەستگیر کردنی ئەقڵمەندان و كەسانی خاوەن پێگەی ئەرمەنەکان لە ئیستانبوولێ لە ڕێگەی کامپەینی ڕیشەکەند کردنی ئەرمەنەکان دەستی پێکرد کە تێیدا ئێک و نیو ملیۆن ئەرمەن دوورخرانەوە، قەتڵوعام کران، و بە کۆمەڵ بۆ مەرگ هەنێردران. ئێمە ڕێز و ستایش بۆ قوربانییەکانی Meds Yeghern مێدس یێغێرن " تاوانی مەزن" دەنێرین بۆئەوەی وەحشەتناکیی ئەو تاوانەی ئەنجام درا هەرگیز لە مێژوودا بزر نەبێ. ئێمە ئەو ڕووداوە لەبیر ناکەین و هەمیشە چاودێردەمێنین لە دژی هەر نفوزێکی زۆرداریی وکینە بە هەموو شێوە و فۆڕمەکانی..."

لە وەختێك کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەمیشە نکۆڵی لەوە کردوە کە کوشتاری ئەرمەنەکان گەیشتبێتە ئاستی ژینۆساد، و زۆر بە سەختیی لۆبی دەکرد بۆ ئەوەی نەهێڵی کە پرێزدنت بایدن لەنێو گوتارەکەی هەڵوێستی ئەمریکایێ لەمەڕ زژینوسایدی ئەرمەنەکان بە جیهانێ ڕابگەینێ. بایدن، ڕۆژی هەینی، ٢٣ ئەپڕیلێ لە پێوەندییەکی تیلەفۆنیی ڕاستەوخۆ بە ڕەجەبی کوت بوو کە وی کوشتاری ئەرمەنەکان وەك ژینۆساید لە لایەن ئەمریکایێ دەناسێ. ئیدی ئەو بوو کە ڕۆژی دواتر، شەمو، بایدن گوتارەکەی خوێندەوە.

لە ٢٠ ژانیوەری کە پرێزدنت بایدن سوێندی سەرۆکایەتیی یاد کرد، لە کاتێك پێوەندی بە ژمارەیێکی زۆر لە ڕێبەرانی جیهانێ کرد، وەلی ڕەجەب تەیبی لە دەرەوەی ئەو پێوەندییە دانا و گچکەترین سەرنجی پێنەدا. لە کاتی کە کاندیدی سەرۆکایەتیش بوو، بایدن لەسەر ڕەفتاری ڕەگەزپەرستانەی تورکیایێ لە دژی کوردانی کوردستانی بندەستی سووریایێ زۆر بەتوندیی هاتە دەنگ و کوتی دەبێ تورکیا بۆ ئەو هێرشانەی کردیتیە سەر کوردان لێپێچینەوەی دەگەر بکرێ.

هەر دوای گوتارەکە بایدن، ڕەجەب کوتی، "تورکیا پارێزگاریی لە هەقیقەت دەکا لە دژی ئەو درۆیەی کە بە ژینۆسایدی ئەرمەنییەکان ناو دەبردرێ."

پێوەندییەکانی ئەمریکا ـــ تورکیا لەو ساڵانەی دوایی گەیشتە ئاستێكی ئاوها نزم کە پێشینەی نەبووە؛ هۆکارەکەشێ ئەوە بوو کە ئەردۆغان بەردەوام دژایەتیی ئەمریكایێ دەکرد بەتایبەت دوای کۆدێتا شکاوەکەی ٢٠١٦. ئەردۆغان فەتحوڵا گولەنی بە فاکتەری ئەو کۆدێتایە لە ژێر سێبەر و پشتیوانی ئەمریکایێ دەزانی.

 

پێوەندییەکانی ئەمریکا ـــ تورکیا لەو ساڵانەی دوایی گەیشتە ئاستێكی ئاوها نزم کە پێشینەی نەبووە؛ هۆکارەکەشێ ئەوە بوو کە ئەردۆغان بەردەوام دژایەتیی ئەمریكایێ دەکرد بەتایبەت دوای کۆدێتا شکاوەکەی ٢٠١٦. ئەردۆغان فەتحوڵا گولەنی بە فاکتەری ئەو کۆدێتایە لە ژێر سێبەر و پشتیوانی ئەمریکایێ دەزانی.

گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە گەیشتە ئاستێك کە تورکیای ئەردۆغانێ مامەڵە دەگەڵ ڕووسیایێ بکا بۆ کڕینی سیستەمی مووشەکی لە ساڵی ٢٠١٧. لە تەنیشت هەندێش، دەنێو ئەو ڕەهەندە، ئەردۆغان زۆر بە دژواریی ڕەخنەی لە ئەمریکایێ دەگرت کە ئەمریکا پشتگیریی لە هێزەکانی کوردان لە سووریایێ دەکا. ئەردۆغان دەیویست کە پاکتاوی نەژاردیی لە کوردستانی بندەستی سووریایێ بکا و کەسێکیش ڕەخنەی لێنەگرێ!

دەستردێژییەکانی دیکەی ئەردۆغانێ لە لیبیایێ، سوودانێ، ئێڕاقێ بە نیازی زندیی کردنەوەی ئـیمپڕاتۆرێتیی عوسمانیی هێسك ڕزیو، و سیاسەتی خراپی ئەردۆغانێ لەگەڵ وڵاتانی ئۆڕوپایێش هۆکارێکی دیکەی تێکچوونی پێوەندییەکانی تورکیایێ بوو لەگەر ئەمریکایێ و وڵاتانی دیکەی ڕۆژاوایێ. ئیدی کار گەیشتە ئەوە کە پرێزدنت بایدن، شەهامەتمەندانە، کوشتاری ئەرمەنەکان لە ساڵی ١٩١٥، وەك ئێکەك لە گەورەترین ژینوسایدی سەدەی بیست بناسێنێت.

هەر دوای گوتارەکەی بایدن، خانمی نانسی پێلۆسیی، سەرۆکی خانەی جڤاکی نوێنەران لە کۆنگرێسی ئەمریکایێش لە پەیامەکەی خۆی گۆتی، "کوشتاری ئەرمەنەکان کارەساتێكی گەورە بوو لە سەدەی بیستەم...ئێمە ئەرکی ئەخلاقییمان لەسەرە کە نابێ لەبیری بکەین..." پێلۆسیی لە درێژەی قسەکانی ئاماژەی بە سیاسەتی دوژمنکارانەی تورکیایێ لە دژی کوردانیش کرد و کوتی، "هێرشەکانی دژوواری تورکیایێ بۆ سەر کوردان وەبیرهێنانەوەیێكی ترە لەو مەترسییە سامناکەی کە ئێمە لە ژیانی خۆمان دەبینین..."

ئەو هەڵوێستە نوێیەی ئەمریکایێ لە دژی تورکیایێ بەیانگۆی ئەو ڕاستییەیە کە تورکیا چیدی ئەو پێگە گرینگەی لە لایەن ئەمریکایێ نەمایە، و ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ناتۆش هەر هێندە نرخ بۆ ئەندامێتیی تورکیایێ لە ناتۆ دادەنێن هێندەی تورکیا نرخ بۆ ناتۆ دادەنێ. ئەو گۆڕانکارییە مەزنە لە سیاسەتی ئەمریکایێ لە بەرامبەر تورکیایێ وەرچەرخانێکی مێژوویی مەزنە و ئاگەدار کردنەوەیێكی توندە بۆ تورکیای ئەردۆغانێ کە جیهان لەو سیاسەتگەلە سەقەتە ماندوو بوە و چیدی بە هۆی ئەوەی بەنێو "هاوپەیمانی ڕۆژاوایە" چاو لە ملهوڕیی ئەردۆغانێ ناپۆشرێ.

ئەو هەڵوێستە نوێیەی ئەمریکایێ لە دژی تورکیایێ بەیانگۆی ئەو ڕاستییەیە کە تورکیا چیدی ئەو پێگە گرینگەی لە لایەن ئەمریکایێ نەمایە، و ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ناتۆش هەر هێندە نرخ بۆ ئەندامێتیی تورکیایێ لە ناتۆ دادەنێن هێندەی تورکیا نرخ بۆ ناتۆ دادەنێ. ئەو گۆڕانکارییە مەزنە لە سیاسەتی ئەمریکایێ لە بەرامبەر تورکیایێ وەرچەرخانێکی مێژوویی مەزنە و ئاگەدار کردنەوەیێكی توندە بۆ تورکیای ئەردۆغانێ کە جیهان لەو سیاسەتگەلە سەقەتە ماندوو بوە و چیدی بە هۆی ئەوەی بەنێو "هاوپەیمانی ڕۆژاوایە" چاو لە ملهوڕیی ئەردۆغانێ ناپۆشرێ.

ئەو گۆڕانکارییە دەکرێ وەکی سەرەتایێك لە سیاسەتێكی نوێی ئەمریکایێ حسێبی لەبۆ بکرێ کە تێیدا سەرەتای کۆتایی پێهێنانی ڕژێمی تۆتالەتێریی ئەردۆغانێی تێدا ببیندرێ. لە لایێکی دیکە، لە وانەیە ئەردۆغان ئەو گۆڕانکارییە لە سیاسەتی ئەمریکایێ لەناو باوەڕەکانی ئیسلامیی ــ ڕەگەزپەرستیی خۆی لە تورکیایێ بۆ بەهێز کردنی پێگەی خۆی بەکار بهێنێ.

بەڵام، لەهەر حاڵەتێك، سەردەمی سیاسەتی ئەردۆغانێ ١٠٣ ساڵە، لەگەڵ داڕمانی ئیمپراتۆرێتییە گەنیوەکەی عوسمانیی بەسەر چوە و ئاستەمە جیهانی سەدەی ٢١ تەحەمولی سیاسەتێك بکا کە ئاوێتەی ئیسلامی سیاسیی و شۆڤێنیزمی تورکیی بێ.

ئەو سەرکەوتنە کە بەرهەمی خەباتی بێوچانی دیپلۆماسیی ئەرمەنەکانە، لە میللەتی ئەرمەن پیرۆز بێ. هەروەك چلۆن ئەو دەسکەوتە بۆ میللەتی ئەرمەن سەرکەوتنە، لە ئاستێکی دیکە بۆ میللەتی ئێمەش دەسکەوتێکی مەزنە. میللەتانی کورد و ئەرمەن لە بەرامبەر تورکیای ڕەگەزپەرست و تاریك ئێك سەرنوێشتی نێوکۆییان هەیە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین