ئەبوو محەمەد جۆلانی: لیستی بەرپرسانی داواكراوی رژێمی پێشوو بڵاودەكەینەوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ سێشەممە (10ی كانوونی دووەم/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاوی كردەوە، محەمەد جۆلانی راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە، لە بەشێكی راگەیێندراوەكە هاتووە پاداشتی هەموو ئەو كەسانە دەكەین كە زانیاری لەسەر ئەفسەرانی باڵای سووپا و ئاسایشی سووری بدەن كە لە تاوانی جەنگ تێوەگلاون.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، هەر كەسێك بۆ دەرەوەی وڵات هەڵاتبێت، ئەوا دەیگێڕێنەوە ناوە بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت.
سەرۆكی هەئیەی تەحریری شام ئاماژە بەوەش دەكات، ئێمە پێشتر جەختمان لەسەر لێبووردن لەو كەسانە كردۆتەوە كە دەستیان بە خوێنی گەلی سووریا سوور نەبووە، هەروەك لێبووردنمان بۆ ئەوانەش دەركردووە كە لە چوارچێوەی خزمەتی ناچاری بوون.ئەبوو محەمەدی جۆلانی دەشڵێت، خوێن و مافی كوژراوان و دەستگیراوانی بێتاوان نە بەفیڕۆ دەڕوات و نە لەبیریش دەكرێت.
رۆژی هەشتی ئەم مانگە گرووپە چەكدارەكانی سووریا بەسەرۆكایەتی ئەبوو محەمەدی جۆلانی گەیشتنە ناو شاری دیمەشق بە یەكجاری كۆتاییان بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هێنا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment