ئەمەریکا: ڕووخانی ئەسەد دەرفەتێکی مێژووییە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئەمەریکا ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا بە دەرفەتێکی مێژوویی ناودەبات، ئیسرائیل جەخت لەوە دەکاتەوە، "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت".

ڕۆژی سێشەممە (10/کانوونی یەکەمی/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "کۆتایی هێنان بە ڕژێمی ئەسەد شکستێکە بۆ هەموو ئەوانەی دڕندەیی و گەندەڵی ئەنجام دەدەن، ئەم ساتە دەرفەتێکی مێژووییە، بەڵام مەترسی گەورەشی تێدایە."

بلینکن پێشوازی لە لێدوانەکانی بەرپرسانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کرد سەبارەت بە، "پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر کە هەنگاوی ڕاستەقینە پابەندبوونە بە جێبەجێکردنی حکومەتەکە".

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "ئەمەریکا پابەندە بە ڕێگریکردن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ناسەقامگیری، بڵاوبوونەوەی تیرۆر، توندڕەوی و دەبێت هاووڵاتییانی سووریا داهاتووی وڵاتەکەیان دیاری بکەن".

لەلایەکی ترەوە، بنیامین ناتەنیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ڕایگەیاند، "لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆمارکرا، دوای (54) ساڵ ڕژێمی ئەسەد لە حوکمڕانی ڕووخا. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین".

ناتەنیاهوو دووپاتی کردەوە، "پێگەی خۆمان لە ناوچەکە بەهێز دەکەین. ئیسرائیل کار دەکات بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆی بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەم پێشهاتانەی لە سووریا ڕوویان دا".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین