ڕووسیا داوا لە هاووڵاتییانی دەكات گەشتی وڵاتانی ڕۆژئاوا نەكەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمەریکا ناکۆکی زۆری هەیە نابێت هاووڵاتیانی ڕووسیا سەردانی ئەمەریکا، کەنەدا و هەندێک لە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بکەن چونکە مەترسی بۆ سەر ژیانیان دەبێت.

ڕۆژی چوارشەممە (11/کانوونی یەکەمی/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بلاویکردەوە، ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، "پەیوەندییەکانی وڵاتەکە لەگەڵ ئەمەریکا لە لێواری پچڕاندایە بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەی پەیوەندییەکان لەلایەن واشنتۆنەوە، گەشتکردن بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا مەترسی گەورەی تێدایە."

زاخارۆڤا گوتیشی، "داواتان لێدەکەین گەشتکردن ڕابگرن بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی کە لە نێویاندا کەنەدا و چەند وڵاتێکی یەکێتیی ئەوروپا هەن".

بەگوێرەی گوتەی دیپلۆماتکارانی ڕووسیا و ئەمەریکا، "لە ئێستادا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە خراپترین دۆخدایە".

مانگی رابردوو پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمەریکا گەیشتنە خراپترین ئاست بەهۆی بەکارهێنانی مووشەکی ئەمەریکی و بەریتانی لەلایەن ئۆکرایناوە بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ڕووسیا.

تا دێت پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا خراپتر دەبێت، گەیشتە ئاستێکی خراپتر کاتێک ئەمەریکا بە ئاشکرا پستیوانی ئۆکراینای کرد، پاڵپشتی سەربازی زیاتری پێشکەش بە ئۆکراینا کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین