سوودانی داوای پشتیوانی بۆ سووریا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سوودانی داوا لە وڵاتانی عەرەبی دەکات پشتگیری گەلی سووریا بکەن، دووپاتی دەکاتەوە، "عێراق ئامادەیە هاوکاری سووریا، غەزە و فەڵەستین بکات."

ڕۆژی پێنجشەممە (12/کانوونی یەکەمی/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، "ناوچەکە بە دۆخێکی خراپدا تێپەڕ دەبێت، عێراق هەوڵ دەدات لەپێناو چارەسەرکردنی دۆخی ناوچەکەدا".
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای کرد، "دەستبەجێ کاری مرۆیی بکرێت بۆ چارەسەرکردنی پرسی سووریا، "دەبێت لەگەڵ گەلی سووریا بوەستین لەم تەنگانەدا و ئەو بارودۆخە سەختانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە کە بەهۆی فشارە مرۆییەکانەوە ئاڵۆزتر بووە."
سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها جەختی لەسەر، “گرنگی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا، دامەزراوەکانی دەوڵەت، سەرمایە گشتی، تایبەتییەکانی سوریا کردەوە و هاوکات بەرەوپێشبردنی تەبایی کۆمەڵایەتی و کەلتووری و ڕێزگرتن لە ئیرادەی گەلی سوریا.”

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین