لە ماوەی یەک کاتژمێردا 7 حاڵەتی جیابوونەوە تۆماردەکرێت هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێڕاق، ئاماری تایبەت بە کەیسەکانی جیابوونەوە و ھاوسەرگیری لە ماوەی مانگی یانزەی ڕابردوودا لە عێراق، بڵاو کردەوە. بە پێێ ئامارەکە زۆرترین حاڵەتەکانی جیابوونەوە لە بەغدای پایتەختە.

ئەمڕۆ سێ شەممە ((حەڤدە/کانوونی یەکەم/2024) ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێڕاقی ڕایگەیاند:  لە دوا ئاماری مانگانەی تایبەت بە دۆسیەی ھاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق، ژمارەی ئەنجام دانی ھاوسەرگیری لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، گەیشتە(26)  ھەزار و(88) ھاوسەرگیری، ھاوکات ژمارەی دۆسییەی جیابوونەوە گەیشتە (5) ھەزار و (734)حاڵەت، واتە ڕۆژانە (191) حاڵەتی جیابوونەوە لە دادگاکانی عێراق ڕوو دەدەن، واتە زیاتر لە(7) حاڵەت لە یەک کاتژمێردا.

ھەر بەگوێرەی ئامارەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە مانگی دەی 2024دا،(3951) گرێبەستی ھاوسەریی لە عێراق تۆمار کراوە، ھەروەھا ڕێژەی جیابوونەوەی ھاوسەرانیش بۆ ھەمان مانگ (6696) حاڵەت بووە. 

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە مانگی ئەیلوولی ڕابردوودا لە عێراق جگە لە ھەرێمی کوردستان،(5462) حاڵەتی جیابوونەوە ھەبووە، کە (1508) حاڵەتی جیابوونەوە بە بڕیاری دادوەری بووە، ھەروەھا زۆرینەی  جیابوونەوەکان لە سەرۆکایەتیی دادگەی تێھەڵچوونەوەی کەرخ بووە، (698)  جیابوونەوەش لەدەرەوەی دادگەکان بووە.

ژمارەی حاڵەتەکانی جیابونەوە لە ئامارەکەی ئەنجوومەنی دادوەریدا، گەیشتووەتە پێنج ھەزار و (734) حاڵەت، واتە ڕۆژانە (191)حاڵەتی جیابونەوە لە دادگاکانی عێراق تۆماردەکرێن و بەمجۆرە لە ھەر کاتژمێرێکدا حەوت حاڵەتی جیابونەوە تۆماردەکرێن، بەغدای پایتەختیش لە پێشەنگی لیستی دۆسیەکانی ھاوسەرگیری و جیابونەوەدایە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین