ژنە کوردێک چارەنووسی نادیارە هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنە کوردێکی مەهابادی لە لە لایەن ھێزەئەمنییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیرکراوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی دەستگیکردنی نەزانراوەو چارەنووسی نادیارە.

ڕۆژی دووشەممە (شانزە/کانوونی یەکەم/2024)  ژنە کوردێکی خەڵکی مەهابادی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتەوە دەستگیرکراوە و تا ئێستا زانیاری لەسەر شوێن و تۆمەتی دەستگیرکردنەکەی بە خێزانەکەی نەدراوە.

خێزانی نازەنین ئەلیاسی دەڵێن: دوای ئەوەی لە لایەن ئیتڵاعاتی مەهابادەوە بانگکراوە، نەگەڕاوەتەوەو تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی زانیارییەکان، لە ماوەی هەفتەی  ڕبردوودا جواردەکەس لە شاری هەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون. بەبێ ئەوەی شوێنی زیندانیکردن و تۆمەتی دەستگیرکردنیان دیاربێت.

\

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین