ئەمەریکا: خەڵاتی (10) ملیۆن دۆلار بۆ دەستگیركردنی ئەحمەد شەرع بە هیچ كەسێك نادەین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

پاش کۆبوونەوەکەی دوێنێی نیوان شاندێکی ئەمەریکا و سەرکردایەتی دەستەی تەحریر شام لە دیمەشق، ئەمەریکا بڕیاریدا چیتر (10) ملیۆن دۆلار خەڵاتی هیچ کەس و لایەنێک ناکات لەبەرامبەر ئەو زانیاریانەی ببنە هۆی دەستگیرکردنی ئەحمەد شەرع.

ڕۆژی شەممە (21/کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، دوای زیاتر لە (12) دوێنێ شاندێکی باڵای ئەمەریکا بە سەرۆکایەتیی باربارا لیف، دیپلۆماتکاری باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتنە دیمەشق بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی سووریا و وەک بەشێک لە فراوانبوونی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ سەرکردایەتی نوێی سوریا".

باڵیۆزی واشنتۆن ڕایگەیاند، "ناتواندرێت دانووستاندن لەگەڵ کەسێک بکرێت کە لە لیستی تیرۆریستدا بێت".

لە کۆبوونەوەکەدا لیف باسی چەند بابەتێکی سەرەکی کردووە لەوانە، "پێویستیی ڕێگریکردن لە چالاکی گروپە تیرۆریستییەکان لەناو سووریا و پاراستنی مافەکانی کەمینەکان و ژنان".

لیف دووپاتی کردەوە، "هەرچەندە کردنەوەی دەستبەجێی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە دیمەشق پلانی بۆ دانەنراوە، بەڵام هەوڵێکی دیپلۆماسی لەبارەیەوە هەیە کرداری دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا کاریگەری لەسەر داهاتوو دەبێت".

دوای پێشهاتە گرنگەکانی سووریا سوپای ئەمەریکا ئاشکرای کرد، "هێزەکانی لە سووریا دوو هێندە کردووە بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە تیرۆریستان لە سوود وەرگرتن لەو کاتە هەستیارەدا، کۆتایی هەفتەر ڕابردوو پنتاگۆن ڕایگەیاند، "هێرشی ئاسمانی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام داوە. یەکێک لە سەرکردەکانی گروپی تیرۆریستی کوشتووە

لە سەرەتای ئەم مانگەدا، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە سەرکردایەتی دەستەی تەحریر شام هێرشێکی لەناکاویان لە سەرانسەری سووریا دەستپێکرد، دەستیان بەسەر چەند شارێکی گەورەدا گرت لەوانە دیمەشقی پایتەخت. بەشار ئەسەد دەستی لەکار کێشایەوە و مافی پەنابەرێتی لە ڕووسیا پێدرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین