بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل تاوانبارن بە وەستانی ئاگربەست
نوسینی: چنوور جەعفەر - زانکۆی سۆران
ماوەی چەند هەفتەیەکە هەواڵەکان لە میدیا نێودەوڵەتی و عەرەبییەکانەوە باس لەوە دەکەن، کە دانوستانکارانی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکانی غەززە نزیکبوونەتەوە لەپێشکەوتنی دانوستانەکان بە ئاڕاستەی ئاگربەست. بەڵام بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵد ڕایگەیاندووە، ''من ڕازی نابم کۆتایی بە شەڕەکە بهێنینن تا کۆتایی بە حەماس نەهێنین''. ئەم بۆچوونەی ناتانیاهۆ، لە کاتێکدایە کە کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززەدا، داواکارییەکی لەمێژینەی حەماس بووە، لەپێناو دەستەبەرکردنی ڕێککەوتنێک، بەڵام هەندێک ڕاپۆرت باس لەوە دەکەن کە دانوستانکاران لەو کاتەوە دەستبەرداری ڕێککەوتنەکە بوون، بەپێی ڕاپۆرتەکانی بن کاسپیت لە تەلئەبیبەوە.
دۆخی یارییەکە: دانوستانە ناڕاستەوخۆکان بە نێوەندگیری قەتەر و میسر و ئەمریکا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە دەوحە، دەستی پێکردووە، وەک پێشتر لەچەند شیکارییەکی ترماندا ئاماژەمان بەو دۆخی نێوەندگیرییەی ووڵاتانی عەرەبی کردووە لەنێوان حەماس و اسرائیلدا. ئەو نێوەندگیرییەی ووڵاتانی عەرەبی تاڕادەیەک هیوای ڕێککەوتنی نێوان حەماس و ئیسرائیل بوو، دوای ئەوەی قەتەر کە لە مانگی نۆڤەمبەردا کشانەوەی خۆی وەک ناوبژیوانێکی سەرەکی ڕاگەیاندبوو، لەم مانگەدا واتە لە کانوونی یەکەمدا جارێکی تر پەیوەندیی کردەوە بە گروپی نێوەندگیرییەکە. حەماس و سەرکردەکانی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو یەکتریان تۆمەتباردەکرد بە دۆخی چەقبەستوویی لە دانوستانەکاندا.
حەماس ئیسرائیلی تۆمەتبار دەکرد بە "[دانانی] مەرجی نوێ سەبارەت بە ئاگربەست"، لە کاتێکدا نووسینگەی نەتانیاهۆ ڕایگەیاندووە حەماس "دەستبەردارە لەو لێکتێگەیشتنانەی کە پێشتر گەیشتوونەتە ئەنجام".
بێن لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە هێڵکارییەک بۆ بەشی یەکەمی گرێبەستێکی فرە قۆناغی لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاشکرا دەکات، کە بریتی یە لە ئازادکردنی بارمتە بەساڵاچووە ئیسرائیلییەکان، بە شێوەیەکی بەرفراوان ڕێککەوتن کراوە لەم بارەیەوە. هەرچەندە ناکۆکییەکان بەردەوامن لەسەر ئەوەی کە کام زیندانییە فەلەستینییەکان، کە زۆربەیان بەهۆی تاوانەکانی پەیوەست بە تیرۆرەوە دەستگیرکراون، وەک بەشێک لە ڕێککەوتنەکە ئازاد دەکرێن، هەروەها بەردەوامی بوونی سەربازی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە. هەروەها ڕەتکردنەوەی حەماس لە پێشکەشکردنی لیستێک کە داخۆ چەند لە سەدی بارمتە ئیسرائیلیەکان لە غەززە بە زیندووی ماونەتەوە، بەشێکی دیکەی ناکۆکییەکانی نێوان هەردوولایەنە.
شەڕ بە هاوبەشی: لەگەڵ درێژبوونەوەی دانوستانەکان، شەڕەکە کە ئێستا لەقۆناغی مانگی ١٤یەمدایە، بەردەوامە. هێزەکانی ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووی لە ناوچەی نوسیرات لە کەرتی غەززە ئوتۆمبێلێکیان تەقاندەوە کە بە ووتەی هێزە ئیسرائیلیەکان "شانەی تیرۆریستی"ی تێدابووە کە پەیوەندی بە جیهادی ئیسلامییەوە هەیە. دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی ڕایانگەیاندووە، پێنج ڕۆژنامەنووسی ئەلقودس تودەی کە هەڵگری ئایدۆلۆژیای جیهادی ئیسلامی بوون لەم ڕووداوەدا، کوژراون، هەرچەندە سوپای ئیسرائیل ئەمەی بە "ئیدیعای ساختە" ڕەتکردەوە. هاوکات ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە سوپای ئیسرائیل لە دوای هێرشەکەی حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بۆ سەر باشووری ئیسرائیل ڕێساکانی شەڕی چڕ کردووەتەوە، لەنێویاندا زیادکردنی ژمارەی کوژرانی ئەو هاووڵاتییە مەدەنیانەی کە مەترسییان لەسەرە بۆ هەر هێرشێکی ئاسمانی.
هەربۆیە بەم پێییە دانوستانەکانی ئەم دواییەی نێوان هەردوولا و بە نێوەندگیریی وڵاتانی عەرەبی لە دوحە کە هاتە ئاراوە پێ ناچێت، ئاشتەواییەکی ئەوتۆی لێ بەرهەم بێت بەم نزیکانە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment