ژنە ڕۆژنامەنووسێک دەستگیرکرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنە ڕۆژنامەنووسێکی ئیتاڵی، کە لە ڕۆژنامەی (ئیل فۆلیۆ) لە تاران کاردەکات لەلایەن هیزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسترگیرکراوە. وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا دەڵێت: هۆکاری دەستگیرکردنی ناڕوونە.

ئەمڕۆ هەینی (بیست و حەوت/کانوونی دووەم2024) وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا ڕایگەیاند: لە ڕۆژی (نۆزدە/کانوونی دووەم/2024) هێزە ئەمنییەکانی ئێران، ژنە ڕۆژنامە نووسێکی ئیتاڵییان دەستگیرکردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا لە رۆما دەڵێت: (سیسیلیا سالا) بە ئەرکێکی ڕۆژنامەوانی لە ئێران بووە و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە. هێشتا ڕوون نییە لەسەرچی دەستگیرکراوە.

گویدۆ کرۆزیتۆ وەزیری بەرگری ئیتاڵیا جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە ڕۆژی یەکەمی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس (سالا) لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە گەیشت، تەواوی حکومەت بە سەرۆکایەتی جۆرجیا مێلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا و ئەنتۆنیۆ تایانی وەزیری دەرەوە، لە هەوڵی ئازادکردنیدان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین