وادەی سەردانی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی ئاشکرابوو تورکیە

نوچە نێت

وەزارەتی دادی تورکیا مۆڵەتی بە پەرڤین بوڵدان و سری  سورەیا ئۆندەر دا بەیانی یان یەکشەممە سەردانی ئیمراڵی بکەن و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆببنەوە.

ئەمڕۆ هەینی (27/کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (T24) بڵاویکردوە، وەزارەتی دادی تورکیا وەڵامێکی ئەرێنی بۆ ئەو داواکارییەی دەم پارتی دایەوە کە شاندی دەم پارتی دەیانەوێت سەردانی ئیمراڵی بکەن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی پەکەکە.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی نوسینگەی دەم پارتی ئاشکرای کردووە، بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە بەیانی یاخود ڕۆژی یەکشەممە پەرلەمانتار پەرڤین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر دەچنە ئیمراڵی و لەگەڵ ئۆجەلان کۆدەبنەوە.

ناگەهان ئالچی ڕۆژنامەنوس رایگەیاندووە، پرسیارم لە هەردوو پەرلەمانتاری دەم پارتی کردووە سەبارەت بە سەردانەکەیان گوتوویانە، "هەمووشتێک ئامادەیە، بەڕاستی بەهۆی خراپی کەشوهەواوە سەردانیەکەمان دواخراوە و هەرکە کەشوهەوا گونجاو بوو کۆستەرەکە بەڕێ دەکەوێت."

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە داوایەکی ئاراستەی حکومەتی تورکیا کرد و گوتی، "پێویستە شاندی دەم پارتی و ئۆجەڵان ڕووبەڕوو کۆببنەوە."، لەدوای ئەم داوایەی باخچەلی هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە دادگای تورکیا داوایان پێشکەش کرد بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەری پەکەکە لە ئیمراڵی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین