دیمەشق سەری ساڵێکی جیاوازی تێپەڕاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

گۆڕەپانی ئومەوی لە دیمەشق سەری ساڵێکی جیاوازی تێپەڕاند، هاووڵاتییان ئاڵای شۆڕشیان بەرز کردەوە، سووریا دوای (13) ساڵ لەشەڕی ناوخۆ و دەسەڵاتی بەشار ئەسەد پێی نایە ساڵی نوێوە.

ڕۆژی چوارشەممە (یەکی کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، یەکەم ئاهەنگی ساڵی نوێ بەبێ بوونی ئەسەد لە دەسەڵاتدا لە سووریا بەڕێکرا. 

هاونیشتیمانییەکی تەمەن (22) ساڵ لە گۆڕەپانەکە ڕایگەیاند، "ئێمە پێشبینی موعجیزەیەکی لەو شێوەیەمان نەدەکرد ئەمڕۆ سوورییەکان جارێکی تر زەردەخەنەی خۆیان دۆزیەوە، ئێمە توانیمان مافەکانمان بەدەست بهێنین، ئێستا دەتوانین قسە بکەین".

هاووڵاتییەکی تر دەڵێت، "من ساڵی نوێ بە ئارامی و گەشبینی دەست پێدەکەم، متمانەم بە حکومەتی نوێ هەیە بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع. ئێستا هیوایەکی زۆرم هەیە، هەموو ئەوەی دەمانەوێت ئاشتییە."

زیاتر لە نیو ملیۆن هاووڵاتی لە شەڕی ناوخۆیی (13) ساڵەدا گیانیان لەدەستدا. هێشتا زۆرێک لە خێزانەکان چاوەڕێی هەواڵی خۆشەویستانیانن کە لە ژێر دەسەڵاتی ئەسەددا بێسەروشوێن بوون و لەو ماوەیەدا دەیان هەزار زیندانی بێسەروشوێن بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین