وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسرائیل دەستلەکارکێشانەوەی لە پەرلەمانتاری راگەیاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

یۆئاڤ گالانت، وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، وەک نارەزاییەتیەک بەرامبەر بە لێخۆشبوونی جوولەکاکانی سەر بە ئۆرتەدۆکس لە خزمەتی سەربازی دەستی لە پەرلەمانتاری وڵاتەکی کێشاوەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (دووی کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، وەزیری پێشووی بەرگری ئیسرائیل کە لەلایان حکومەتی وڵاتەکی لە کارەکەی دوورخرابوویەوە، رایگەیاند، وەک نارەزاییەتیەک بەرامبەر لێخۆشبوونی جوولەکەکان لە خزمەتی سەربازیی دەست لە پەرلەمانتاری کێشاوەتەوە.

گلانت لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکرای دەکات، کەدەستی لە پەرلەمانتاری کشاندۆتەوە، بەڵام وەک ئەندامی پارتی لیکۆد کە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکایەتی دەکات دەمێنێتەوە، هەروەها هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەشی بۆ ئەوە گەراندەوە کە حکومەتی ئیسرائیل پشتیوانی لە یاسای دامەزراندنی سەربازی دەکات و ئەمەش لەگەڵ سوپا و ئاسایشی وڵاتەکەی ناگونجێ.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە (5)ـی تشرینی دووەم یۆئاڤ گالانتی لەکارەکەی دوورخستەوە و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەراندەوە کە متمانە لە نێوانیان نەماوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین