ئۆتۆمبێلێکی تێسلا لەبەردەم هۆتێلێکی ترەمپ دەتەقێتەوە
نوچە نێت
درەنگانی شەوی رابردوو لە لاس ڤێگەس تۆمبێلێکی تێسلا لەبەردەم یەکێک لە تۆتێلەکانی دۆناڵد ترەمپ تەقییەوە، بووە هۆی گیان لەدەستدانی کەسێک و بریندار بوونی چەند کەسێکی تر.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (دووی کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (گەل) بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێکی تێسلا لەبەردەم هۆتێلەکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی نوێی ئەمریکا تەقییەوە.
ئیلۆن مەسک سەبارەت بەو رووداوە لەهەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، "لە رابردوو هەرگیز شتی وامان نەبینیوە، ئەوەی ڕوویداوە کارێکی تیرۆرستییە."
مەسک هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ئۆتۆمبێلەی تێسلا کە تەقێندراوەتەوە و لە هێرشەکەی نیوئۆرلینز تێدابەکارهێنراوە لەهەمان ئۆتۆمبێلی تورۆ بەکرێگیراوە و ڕەنگە هەردوو هێرش پەیوەندییان بەیەکەوە هەبێت و لەهەمان سەرچاوەوە ئەنجام درابێت.
دوێنێ لەئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە شاری ئۆرلینز، تۆمەتبارێک لەدوای رووداوەکە دەستیکرد بەتەقەکردن، لەئەنجامدا بووە هۆی گیانلەدەستدانی (10) کەس و برینداربوونی نزیکەی (30) کەس.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment