ئێران تووشی قەیرانی کەمی غازی سروشتی دەبێت ئێران

نوچە نێت

ئەحمەد مەهێدیڤی ئیبهێری، سەرۆکی گشتی کۆمەڵەی خاوەنکارانی پیشەسازی پترۆکیمیایی دەڵێت، ئێران تووشی کەمیی غازیی سروشتی بووە و تادێت دۆخەکە سەختردەبێت و ڕاشیگەیاند، "بەهۆی وەرزی سەرماوە، زۆر بەکارهێنانی غاز لەلایەن هاوڵاتیانەوە ناتوانرێت غازی (12) کۆمپانیای پترۆکیمیایی دابینبکرێت و پچراوە."

ئەمڕۆ یەکشەممە (پێنجی کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، بەهۆی هاتنی وەرزی زستان و بەکارهێنانی غازی سروشتی لەلایەن هاووڵاتیانی ئێرانەوە، بۆتە هۆی وەستاندنی (12) کۆمپانیای بەرهەمهێنانی غاز لەو وڵاتە، تادێت دۆخەکە سەختر دەبێت.

بەگوێرەی ئاژانسە فەرمییەکانی ئێران، سەرۆکی گشتی کۆمەڵەی خاوەنکارانی پیشەسازی پترۆکیمیایی سەبارەت بە کێشەی کەمی غاز لە ئێران رایگەیاندووە، "بەهۆی زیاد بەکارهێنانی غاز لەم وەرزەدا ناتوانین غازی پێویست بۆ کۆمپانیاکانی پترۆ کیمیایی دابین بکەین ئەمەش بۆتە هۆی وەستاندنی ئەم کۆمپانیایانە."

هەروەها ئەو بەرپرسە ئاشکرای دەکات، کە وڵاتەکەیان دەیەوێت لەگەڵ نزیکەی (10) وەبەرهێنەر گرێبەست لەگەڵ کێڵگە نەوتییەکان واژۆبکەن بۆ ئەمەش چاوەروانی وەزارەتی نەوتن، بە جێبەجێکردنی ئەم گرێبەستانە دەتوانن ڕۆژانە بەرهەمهێنانی غاز بۆ بڕی (220) ملیۆن مەتر سێجا زیاد بکەن، هەروەها دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی بەشێک لە کێشەکانی کەمی غاز لە ئێران."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین