بەهۆی سووریاوە کێشە دەکەوێتە نێوان ڕووسیا و ئەڵمانیا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەكاتی سەردانییكردنی سووریا رایگەیاندبوو، پێویستە دەستبەجێ ڕووسیا سووریا بەجێبهێڵت، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بەرانبەر بەم لێدوانە دەڵێت، "ئامۆژگاریی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەکەین گرینگی بە وڵاتەکەی خۆی بدات."

ئەمڕۆ  یەکشەممە (پێنجی کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (هەبار تورک) بڵاویکردەوە، لەدوای نەمانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد دیار نییە ڕووسیا بنکە سەربازییەکانی لە سووریا دەمێنێتەوە یاخود نا، هەروەها گوتەبێژی کرێملین رایگەیاند لەوبارەیەوە لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا لە گفتوگۆدان.

ئانالینا بیربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا چەند رۆژێک بەر لەئێستا سەردانی سووریای کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە، پاشان رایگەیاند، کە پێویستە دەستبەجێ رووسیا بنکەکانی لە سووریا بکشێنێتەوە.

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بەرامبەر ئەو لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، "پێویستە ئەڵمانیا باسی داهاتووی بنکەکانی ئەمەریکا لە وڵاتەکەی بکات، نەک بێت باس لە داهاتووی بنکەکانی رووسیا لە سووریا."

زاخارۆڤا ئاماژەی بەوەشکرد، "پرسیار لە وەزیری دەرەوەی ئەلمانیا دەکەم کە ئایا دەتوانێت باسی واشنتۆن بکات؟ هەربۆیە پێویستە ئێوە هەنگاو بنێن بۆ نەمانی بنکەکانی ئەمەریکا و گرینگی بە وڵاتەکەی خۆی بدات."

جێگەی ئاماژەپێدانە ماوەیەک بەر لە ئێستا دەزگای هەواڵگریی رووسیا لە سووریا ئاشکرای کرد، کە ئەمەریکا و بەریتانیا دەیانەێت هێرشبکەنە سەر بنکەکانی رووسیا لە سووریا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین