عێراق لە ڕیزبەندی یەکەمە لە گەشتیارانی عەرەب بۆ تورکیا
نوچە نێت
ڕۆژی دووشەممە (شەشی کانوونی دووەمی/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، بەگوێرەی راپۆرتێک، "عێراق (2024) بە 898 هەزار و 759 گەشتیار لە پلەی یەکەمدا هاتووە، سەرەڕای دابەزینی 8.99٪ بە بەراورد بە ساڵی 2023 کە 987 هەزار و 536 گەشتیار بووە و بە بەراورد بە ساڵی 2022 کە 1 ملیۆن و 131 هەزار و 126 گەشتیاری عێراقی سەردانی تورکیایان کردووە، بە رێژەی 12.69٪ دابەزیوە، بەڵام پلەی یەکەمی بەرکەوتووە لە ڕووی ژمارەی گەشتیارانەوە".
هاوکات وەزارەتەکە دەشڵێت، "سعوودیە بە 822 هەزار و 785 سەردانیکەر لە پلەی دووەمدا هاتووە، دوای ئەویش جەزائیر بە 294 هەزار و 291 سەردانیکەر لە پلەی سێیەمدا، ئوردن بە 286 هەزار و 126 سەردانیکەر لە پلەی چوارەمدایە و کوەیت بە 251 هەزار و 616 سەردانیکەر لە پلەی پێنجەمدا دێت".
بە هۆی نزیکی جوگرافی، کولتووری، شوێنە گەشتیارییە جۆراوجۆرەکانی و کەشوهەوای سەرنجڕاکێشی تورکیا هەر چوار وەرزەکەی ساڵی باشترین هەڵبژاردەی عێراقییەکانە بۆ گەشتکردن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment