فڕۆکەخانەی دیمەشق گەشتەکانی دەستپێکردەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بۆ یەکەم جار دوای ڕووخاندنی ڕژێمی بەشار ئەسەد و دواتر نۆژەنکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق دەستیان پێکردەوە.

ڕۆژی سێشەممە (حەوتی کانوونی دووەمی/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، یەکەم فڕۆکە گەشتە ئاسمانییەکانی لە فڕۆکەخانەی دیمەشقەوە دەست پێکردەوە. 

ڕۆژی شەممە (4-1-2025) دەزگای گشتی فڕۆکەوانی مەدەنی و گواستنەوەی ئاسمانی سووریا ڕایگەیاند، "گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق لە (7)ی کانوونی دووەم دەستپێدەکەنەوە".

لە لایەکی ترەوە هێڵی ئاسمانی قەتەر بڵاویکردەوە، "لە (7)ی کانوونی دووەم گەشتەکانی نێوان دەوحە و دیمەشق دەستپێدەکاتەوە".

فڕۆکەخانەی دیمەشق لە (23)ی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو کارەکانی ڕاگرت بەهۆی ئەوەی لە (8)ی کانوونی یەکەمدا هەموو کارمەندەکانی فڕۆکەخانەیان چۆڵ کردبوو، گەشتەکان ڕاگیرابوون جگە لەوانەی مۆڵەتی تایبەتیان هەبوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین