كاروانێكى لۆجیستى هاوپه‌یمانان كرایه ئامانج
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ى نیسان له شارى به‌سره‌ى باشوورى عێراق بۆمبێكى چێنراو به كاروانێكى لۆجیستى هاوپه‌یمانان ته‌قییه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى راگه‌یاندووه، له سنوورى پارێزگاى به‌سره رووداوه‌كه رووى داوه و تا ئێستا به‌گوێره‌ى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان هیچ زیانێكى ماددى و گیانى نه‌بووه.
به‌رده‌وام له شاره‌كانى باشوورى عێراق ئه‌و كاروانانه ده‌كرێنه ئامانج كه كه‌لوپه‌لى سه‌ربازى و لۆجیستى بۆ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌گوازنه‌وه.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى باسى له‌وه كردووه واین ماروتۆ گوته‌بێژى هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر ئه‌م جۆره هێرشانه تویتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا روونى كردووه‌ته‌وه تێگه‌یشتنێكى هه‌ڵه له‌سه‌ر ئه‌م هێرشانه هه‌یه كه ده‌گوترێ، "هێرش كراوه‌ته سه‌ر هاوپه‌یمانان" به‌ڵكو ئه‌وانه‌ى هێرشیان ده‌كرێـته سه‌ر كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكى مه‌ده‌نى عێراقن گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كراوه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment