کۆمپانیای نەوتی بەریتانی پەرە بە كێڵگە نەوتییەكانی كەركووك دەدات کوردستان- عێراق

نوچە نێت

سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور ڕاگەیاند، هەموو ئامادەکارییە تەکنیکی و ئەندازیاریەکان لە کێڵگە نەوتییەکان تەواو بووە بۆ ئەوەی کۆمپانیای (BP) ی بەریتانی تا کۆتایی ئەم مانگە دەست بە پەرەپێدانی کێڵگەکان بکات لە کەرکووک.

ڕۆژی چوارشەممە (هەشتی کانوونی دووەمی/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بلاویکردەوە، "ڕێککەوتنی نێوان کۆمپانیای نەوتی باکوور و (BP) پێش کۆتایی ئەم مانگە بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

هاوکات کۆمپانیای نەوتی بەریتانی، "پلانی سەرەتایی خۆی پێشکەش کردووە کە بریتییە لە ئەنجامدانی ڕووپێوی و ئامادەکردنی بیرەکان بە بەرهەمی کەمتر و کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، بەگوێرەی پلانەکە، کۆمپانیاکان لە چوار کێڵگەی نەوتی نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدان ئەنجام دەدەن، هەروەها ئەگەری رێککەوتن لەسەر کێڵگەی زیاتر هەیە، بە جەختکردنەوە لەسەر باشترین وەبەرهێنان لە وزە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز، لەوانە وزەی خۆر".

لە (1)ی ئابی 2024، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی نەوتی گشتگیری کرد لە نێوان وەزارەتی نەوت و BPبۆ پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکووک.

لە (27)ی تشرینی دووەمی (2024)، ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک ئاشکرای کرد کە کۆمپانیای BP سەرەتای ساڵی داهاتوو دەست بە پەرەپێدانی کێڵگەکانی کۆمپانیای نەوتی باکوور دەکات، ئەم هەنگاوەش یارمەتییەکی بەرچاو دەبێت بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی نەوت و گاز لە پارێزگاکەدا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین