له‌سه‌ر "سه‌عدى یوسف" وه‌زیرى رۆشنبیرى رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌یه‌كى توند ده‌بێته‌وه
نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره شه‌وى رابردوو 26ى نیسان، راپۆرتێكى له‌سه‌ر ئه‌و ناڕه‌زاییانه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له عێراق له لایه‌ن رۆشنبیران له‌سه‌ر نووسراوێكى حه‌سه‌ن نازم وه‌زیرى رۆشنبیرى عێراق و گوته‌بێژى مسته‌فا كازمى دروست بووه.
حه‌سه‌ن نازم له په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ى فه‌رمانگه‌ى ئه‌وروپاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراقى كردووه و داواى لێده‌كات بایه‌خ به سه‌عدى یوسفى شاعیر بدات، چونكه به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى له‌نده‌نه.
هه‌روه‌ها له نووسراوه‌كه‌ى حه‌سه‌ن نازم هاتووه، "شاعیر ته‌مه‌نى له نه‌وه‌ده‌كانه و به مه‌زنترین شاعیرانى هاوچه‌رخ داده‌نرێت كه به عه‌ره‌بییان نووسیوه".
راپۆرته‌كه‌ى جه‌زیره باسى له لێدوانى چه‌ندان رۆشنبیر و نووسه‌ر كردووه كه له دژى نووسراوه‌كه‌ى حه‌سه‌ن نازم وه‌ستاونه‌ته‌وه، له‌وانه سه‌لمان گاسد سه‌رۆكى یه‌كێتى ئه‌دیبانى عێراق له به‌سره ده‌ڵێ، "وه‌زیر و سه‌عدى ده‌بێت هه‌ردووكیان داوا له گه‌لى عێراق بكه‌ن".
سه‌عدى یوسف له ساڵى 1934 له شارۆچكه‌ى ئه‌بوخه‌سیبى سه‌ر به به‌سڕه له دایكبووه، ماوه‌ى ده‌یان ساڵه له له‌نده‌ن ده‌ژیت و چه‌ند رۆژێكه بارودۆخى ته‌ندروستى تێكچووه و له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى له‌نده‌ن خه‌وێنراوه. سه‌عدى یوسف له دوایین ساڵه‌كانى ته‌مه‌نى ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراقى تووڕه كردووه، له‌وانه له ساڵى 2014 به كوردستانى گوت، "قردستان" واته وڵاتى مه‌یمونه‌كان، ئه‌مه‌یش حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى تووڕه‌كرد، كه ماوه‌یه‌كى كه‌م بوو بابه‌ته‌كانى سه‌عدى یوسفى وه‌ك رێزلێنانێك خستبووه پرۆگرامى خوێندنه‌وه، بۆیه ته‌واوى بابه‌ته‌كان له پرۆگرامه‌كه لادران. جیا له‌مه‌یش هێرشى كردووه‌ته سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كانى نزیك له پێغه‌مبه‌رى ئیسلام و عێراقى به "عه‌جه‌مى" وه‌سف كردووه، ئه‌م دوو هه‌ڵوێسته‌ى دوایى عێراقییه‌كانى تووڕه كردووه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment