ژنە چالاکوانێکی کورد سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو
نوچەنێت: ئافرەتان
ڕۆژی (حەوت/کانوونی دووەم/2024) دەنگۆی دەڕچوونی سزای لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی، زیندانی سیاسی کورد بڵاوبووەوە. ئەمڕۆ لە لایەن لقی (39)ی دیوانی باڵای دادوەری ئێرانەوە هەواڵەکە پشتڕاستکرایەوە.
پەخشان عەزیزی، ژنە کوردێکی خەڵکی شاری مەهابادی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە. لە ساڵی 1984 لە دایکبووە. بەشی یاریدەدەری کۆمەڵایەتی لە زانکۆکانی تەورێز و تاران خوێندووە. لە (چوار/ئاب/ 2023) لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئێران لە تاران، دەستبەسەر کرا و لە دادگەی شۆڕشی تاران بە تۆمەتی چالاکی چەکداری دژ بە دەسەڵاتی ئێران، دادگاییکرا و سزای لە سێدارەدانی بۆ بڕیاردرا.
ئەمیر رەئیسیان، پارێزەری پەخشان عەزیزی رایگەیاند: دیوانی باڵای دادوەریی ئێران پەسندکردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزییان پێڕاگەیاندووە.
پارێزەرەکەی پەخشان عەزیزی دەڵێت: ئەو لە ھیچ گرووپێکی سەربازیدا ئەندام نەبووە و چالاکی سەربازی نەکردووە. بۆیە داوای پێداچوونەوە بەم بڕیارە دەکەین.
دوای دەستپێکردنی شەڕی داعش، پەخشان عەزیزی سەردانی باشور و رۆژئاوای کوردستانی کردووە و لە کەمپی پەنابەراندا وەکو یاریدەدەری کۆمەڵایەتی بە تایبەت ھاوکاری ژن و منداڵانی کردووە. ژمارەیەک رێکخراوی نێودەوڵەتی ھاوکاری کۆچبەران لە نامەیەکدا بۆ دەزگای دادی ئێران پشتڕاستیان کردووەتەوە، پەخشان عەزیزی ھاوکاری لێقەوماوانی شەڕی کردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment