کچێکی دیکەی ئێزدی ڕزگارکرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

کچە کوردێکی دیکەی ئێزدی دوای (10) ساڵ مانەوە لە دەستی چەکدارانی داعش، بەهاوکاری نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی داعش ڕزگارکرا.

بەپێی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی داعش، توانیویانە ڕۆژی (پێنج/کانوونی دووەم/2024) کچە کوردێکی دیکەی ئێزدی بە ناوی (سیلڤانا خدر) دوای (10) ڕزگاربکەن و بیگەڕێننەوە ناو کەسوکاری.

لە مانگی ئابی 2024، داعش هێرشی کردە سەر قەزای شەنگال هەزاران کچ و ژنی کوردی ئێزدی کردە کەنیزە و کڕین و فرۆشتنی پێوەدەکردن. سیلڤانا خدر یەکێک لەو کچانەیە کە ئەوکاتەی دەستگیرکراوە تەمەنی حەڤدە ساڵبووە ئێستا تەمەنی بیست و حەوت ساڵە.

ئەگەرچی خێزانەکەی سیلڤانا، پێشتر وایانزانیوە کوژراوەو پرسەیان بۆی داناوە، بەڵام دواتر هەواڵیان زانیوە و بە هاوکاری نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزدی ڕزگارکراوە، بەڵام دووبراو باوکی کوژراون و دایک و برایەکی تا ئێستا بێ هەواڵن.

نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی داعس لە ساڵی 2014، بە فەرمانی سەرک نێچیرڤان بارزانی, بە ئامانجی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی داعش دامەزرا. تا ئێستا توانیویەتی سێ هەزار و 584 کەس ڕزگاربکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین