ژنێک بوو بە قائیمقام هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنێکی کورد وەک قائیمقامی قەزای ڕوانسەر دەستنیشانکرا، تا ئێستا یەکەمین جارە ژنێک لە کرماشان ببێت بە قائیمقام.

ڕۆژی هەینی (10/کانوونی دووەم/2024) ئاژانسی هەواڵی (ئێرنا) بڵاوی کردەووە، کە ژنێکی کورد بە ناوی (خەدیجە جەشن) بە فەرمانی (مەنوچەهر حەبیبی) پارێزگاری کرماشان کرایە قائیمقامی قەزای ڕوانسەر. لە مێژووی کرماشاندا یەکەمین ژنە ئەو پۆستە وەربگرێت. 

خەدیجە جەشن، پێشتریش چەندین بەرپرسیارێتی حکوومی پێ سپێردراوە وەکو: جێگری بەڕێوەبەری پلاندانان، پەرەپێدانی قائیمقامی کرماشان، لێکۆڵەری باڵای پارێزگا لە ساڵی 2023 و  جێگری قایمقامی پێشووی کرماشان. 

سەرچاوە

https://www.irna.ir/news/85716268/%D8%A8%D8%A7%D9%86%D9%88%DB%8C-%DA%A9%D8%B1%D8%AF-%D8%A7%D9%87%D9%84-%D8%B3%D9%86%D8%AA-%D8%B3%D8%B1%D9%BE%D8%B1%D8%B3%D8%AA-%D9%81%D8%B1%D9%85%D8%A7%D9%86%D8%AF%D8%A7%D8%B1%DB%8C-%D8%B1%D9%88%D8%A7%D9%86%D8%B3%D8%B1-%D8%AF%D8%B1-%DA%A9%D8%B1%D9%85%D8%A7%D9%86%D8%B4%D8%A7%D9%87-%D8%B4%D8%AF

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین