ژنێکی گەنج کوژرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

لە شەقامی سەدوپەنجا مەتری هەولێر، ژنێکی گەنج دەدرێتە بەر دەستڕێژی گولە و دەکوژرێت.

شەوی (10/11/کانوونی دووەم/2025) ژنێکی گەنج لە شەقامی سەدوپەنجا مەتری شاری هەولێر، لە لایەن پیاوێکەوە دەدرێتە بەر دەستڕێژی گولە و دەکوژرێت.

بە پێی زانیارییەکان، تەمەنی ژنەکە (26) سال و تەمەنی پیاوەکە (30) ساڵە.  پیاوەکە برای ژنە گەنجەکە بووە.خوشکەکەی لەسەر شەقامی سەدوپەنجا مەتری دەبینێت و دەیکوژێت.ژنەکە سەر بە هێزەکانی زێرەڤانی بووە. تا ئێستا پۆلیسی هەولێر هیچ زانیارییەکی لەو بارەوە بڵاو نەکردووەتەوە.  ئێستا تەرمی ئەو ژنە لە دادپزیشکی هەولێرە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین