كارۆ؛ یەكەمین فیلمی سینەمایی خەیاڵی كوردی
نوچە نێت
کارۆ موحەممەدی، دەرهێنەر و ئەكتەری سەرەكی فیلمی (كارۆ) لەبارەی یەكەمین بەرهەمی سینەمایی خۆی تایبەت بە نوچەنێتی ڕاگەیاند، "سەرەتای دروستبوونی بیرۆکەی فیلمەکە دەگەڕێتەوە بۆ حەزی منداڵی لەبواری مێژوو و هونەردا، لە سەرەتاشدا وەك بەرهەمی کتێب نووسیویەتی، بەڵام بەچاپی نەگەیاندووە، چونکە بەلای کارۆوە، فیلم کاریگەریی زیاترە لە کتێب بۆ گەیاندنی پەیام بەخوێنەرو بینەرەکانی، هەروەها لە ئێستادا بە بڕوای کارۆ گرینگترین شت بۆ ئەوەی کە بتوانین کۆمەڵگەی کوردەواریی بپارێزین لە بواری فەرهەنگ و ئەدەب و کۆبابەتە کلتوورییەکان بابەتی فیلم و ڤیدیۆگرافییە، ئێمە دەبێت وردە وردە واز لە نووسین بهێنین و بگەڕێینەوە بۆ دەنگ و ڕەنگ کە دەتوانێ کاریگەرییەکی زۆرتری ببێت، چونکە تۆ دەتوانی سەدان پەڕی مێژووی نەتەوەیەك بە یەك کاتژمێر پێشان بدەییت".
دەرهێنەری فیملی كارۆ ئاماژە بەوە دەكات، بۆ ماوەی دوو ساڵ كاریان لەسەر ئەو بەرهەمە كردووە و تەنها یەك كارەكتەر لە فیلمەكە ڕۆڵ دەبینی، وەك خۆی دەڵێت، "نمایشکاری سەرەکی فیلمەکە خۆم بووم، ئەمەش یەکێک بوو لە ئاستەنگییەکانی بەر دەمم لە دروستکردنی ئەم فیلمە هاوکات نەبوونی ستافی لێهاتوو و بودجە و پێداویستی تایبەت بۆ بەرهەمهێنانی فیلم کارەکەیان لەسەر زەحمەتتر کرد، بەڵام خۆشبەختانە توانیم بەسەر ئەو بەربەستانەدا سەربکەوم و کارەکە بە ئەنجام بگەیەنم".
سەبارەت بە ناوەڕۆكی ناوڕۆكی فیلمی کارۆ، مێژوویی، زانستی خەیاڵییە كارۆ موحممەدی بە نوچە نێتی ڕاگەیاند، "بۆ داڕشتنی ناوەڕۆکی فیلمەکە پشتی بە سەرچاوەی زانستی مێژوویی و دەروونناسی بەستووە، بەڵام وەك ئاشکرایە کە فیلم حاڵەتێکی سینەماییە، ئەمە داستانە و ئەمە سیناریۆیە، تۆ دەبێت هەموو ئەمانە تێکەڵ بکەیت بەیەکەوە، بۆیە لە هەندێك باردا ناچار دەبیت بۆئەوەی داستانەکە بەرەو پێشەوە ببەیت، تۆ خۆت لە خەیاڵدا سوود وەربگریت و خەیاڵەکانت بەکار بهێنیت بۆئەوەی بتوانی زانستەکان بەیەکەوە کۆ بکەیتەوە. بە تایبەت بۆ فیلمێکی وەك کارۆ، کە باس لە یەک لایەن یان یاردە ناکات، بەڵکو باس لە مێژووی تەواوی مرۆڤ دەکات، هەر لە دروستبونی پێغەمبەر ئادەمەوە تا هاتنی بۆ سەر زەوی و پەرەسەندنی مرۆڤ لەسەر زەوی، بێگومان مرۆڤ لەو قۆناغە جیاوازانەدا ڕووبەڕووی چەندان حاڵەتی سروشتی و مرۆیی بووەتەوە".
لەبارەی ئامانجی بەرهەمهێنانی فیلمێكی لەو جۆرە دەشڵێت، "فیلمی کارۆ جیا لە هەموو فیلمەکانی پێش خۆی بە تایبەت باس لە قارەمانی و سەنگی مرۆڤی کورد دەکات، و پەیامی ئەم فیلمە پیشاندانی ئەو ڕاستییە مێژووییەیە کەوا یەکەم شارستانیەت لە خاکی کوردستانەوە دەستی پێکردووە، کەسانێك بۆ یەکەمجار کە دەستیان بە نووسین کردووە هەروەها ئاژەڵیان ماڵی کردووە، یەکەم کەسانێک کە توانیویانە جل و پۆشاك دروست بکەن، کشتوکاڵ بکەن هەر کورد بوونە. هەروەها یەکەم ئایینی خوا پەرستی لە کوردستان سەریهەڵداوە، کە وا لە بینەر دەکات ئیلهامی لێ وەربگرێت بۆ داهاتوویەکی پێشکەوتوو، پلانی داهاتوشمان بردنی ئەم فیلمەیە بۆ هەموو شارەکانی تری کوردستان بە پێی پێشوازی خەڵک، هەروەها فیلمی کارۆ خاڵی دەستپێکردنە، و لە داهاتوودا بەکار و پڕۆژەی زیاتر کار لەسەر بەرهەمهێنانی فیلمی زیاتری هاوشێوە دەکەم".
جێگەی ئاماژەپێدانە، کارۆ موحەممەدی، لە (1999)دا لە گوندی دزڵیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، بکالۆریۆسی لە بەشی مێژوو و شارستانییەتی میللەتاندا هەیە، بڕوانامەکانی لە زانکۆکانی خوراسان و کرماشان و تاران بەدەست هێناوە، دکتۆرای شانازی لە مێژوو و دکتۆرای شانازیی لە موزیك لە زانکۆی خوراساندا پێ بەخشراوە. کتێبێکی لە بارەی مێژووی کوردەوە نووسیوە، بەڵام بە چاپ نەگەیشتووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment