كارەكانی لوتكەی ڕیاز لەبارەی داهاتووی سووریا دەستیپێكرد
نوچە نێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (12/ کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، گفتوگۆکانی ڕیاز بە ئامانج پشتیوانیکردن لە سوریا کە هەموو هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لەخۆ دەگرێت دەستی پێکرد. گفتوگۆکان جەخت لەسەر، "هاوسۆزی لەگەڵ سوریا دەکەنەوە لەپێناو پاراستنی یەکڕیزی و یەکپارچەیی خاک، سەروەری و سەلامەتی هاووڵاتیانی"
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ وەزیرانی عەرەب و دەرەوە ئامادە دەبێت، هەروەها چاوەڕوان دەکرێت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا و نوێنەری باڵای پێشووی یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایش ئامادەبن.
لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە، نوێنەرانی ئیدارەی نوێی سوریا و نزیکەی (17) وڵات بەشداری لەم گفتوگۆیانەدا دەکەن لەوانە ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو، لیژنەی پەیوەندیی وەزارەتی عەرەبی بۆ سوریا، کۆمیتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا. ئەمڕۆ ڕیازی پایتەختی سعودیە میوانداری دوو کۆبوونەوەی گەورەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب دەکات کە عێراق لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا وەک فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، تورکیا و ئیسپانیا بەشداری تێدا دەکەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment