سەڵاحەدین دەمیرتاش پشتیوانی خۆی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان دووپاتکردەوە
نوچە نێت
وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد
شاندی دەم پارت کۆتایی بە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان هێنا، دوێنێ سەردانی زیندانی ئەدیرنەیان کردوو لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش کۆبوونەوە، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە رایگەیاند، متمانەی تەواوی بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان هەیە و لەگەڵ هەر دەستپێشخەرییەک کە ئەنجامی دەدات.
سری سورەییا ئۆندەر یەکێک لە ئەندامانی شاندەکە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ دەمیرتاش ئاماژەی بەوەکرد، "دەمیرتاش بەتەوای پشتیوانی لە پرۆسە نوێکە دەکات."، هەروەها پەرڤین بوڵدان لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، "ئێمە بە مۆڕاڵێکی بەرز سەردانیەکەمان ئەنجامدا و هەموو لایەک لەهەر دۆخێکدا پشتیوانی تەواوی پرۆسەکە دەکەین."
دەمیرتاش لەدوای کۆبوونەوەکە لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ شاندی دەم پارتی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "سڵاو خۆشەویستیم بۆ هەموو لایەک و شاندی دەم پارتی دەکەم کە بەشێوەیەکی جددی کار لەسەر پرۆسەکە دەکەن، پشتیوانی تەواوەتی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و دەم پارتی دەکەم کە هەوڵی زۆریان داوە بۆ چارەسەری دیموکراسی و ئاشتی لە دورگەی گۆشەگیری ئیمراڵی، بۆیە پشتیوانی ڕای گشتی هەستیارترین و گرینگترین بابەتی ئەم قۆناغەیە و پێویستە."
دەمیرتاش رەخنە لە لایەنە سیاسیەکان دەگیرێت سەبارەت بەوەی کە هیچ ناوێکیان لە پرۆسە نوێکە نەناوە و دەڵێت، "هەموو لایەنەکان خۆیان لەوە لادەدەن کە ناوێک لەم پرۆسەیە بنێت، بەڵام لە دیدی ئێمە پرۆسەی بە دیموکراسیبوون و ئاشتی و برایەتیە، ئێمە کاردەکەن لەم ڕێگایەوە پێکدادان و توندوتیژی بەشێوەیەکی هەمیشەیی کۆتاییان پێبێت و پشتیوانیش لەم بابەتە دەکەین، هەروەها پرۆسەکە بە ئاگاداری رێکخراو و کۆمەڵە پەیوەندیدارەکان بەڕێوەبچێت و دووربێت لە زمانی هەڕەشە وچاوسوورکردنەوە."
هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە سەبارەت بە ڕۆڵی ئۆجەلان دەڵێت، "ئەگەر هەڵومەرج بگونجێت ئۆجەلان رۆڵی سەرەکی بگێرێت لەم پرۆسەیە، من لەگەڵی دەبم کە خۆشی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوەی دەمێنێتەوە بەرپرسیارێتی رەخساندنی یاسایی و سیاسی دەبێت لەم بانگەوازە ئەمەش دەکەوێتە ئەستۆی دەسەڵات و پەرلەمانە و پێویستە دەروازەی دەرفەتەکان بۆ ئەم پرۆسەیە واڵا بکرێت و بۆئەوەی ئاشتی بەهێزتر بێت."
دەمیرتاش سووپاسی لایەنەکانی تورکیا دەکات و دەشڵێت، "لەم قۆناغە گرینگ و مێژووییە سووپاسی سەرکردەکانی پارتەکان دەکەم رۆڵێکی گرینگیان بینیوە یان دەیبینن، پێش هەمووشیان سەرۆک کۆماری تورکیا و بەرێز باخچەلی و بەرێز ئۆزگور ئۆزەل و هەموو سەرکردەکانی تر دەکەم."
دەمیرتاش هیوای بەم پرۆسەیە هەیە و راشیگەیاندووە، "زۆربەی کورد ئاراستە و ڕووی لە تورکیایە، پێموایە بەیەکەوە ئەگەر ئاشتی و دیموکراسی بەشێوەیەکی بەهێز بونیات بنرێت، ئەوکات من پێموایە هەموومان بە سەرکەوتوویی لەم پرۆسەیە دەردەچێن، هیواخوازم دەوڵەتی تورکیا ئاراستەی بەڕووی کوردان بسوورێنێت و ئاشتەواییەکی بەهێز و دیموکراسیەکی شەرەفمەندانە بڕەخسێنێت."
سەرچاوە ماڵپەڕی: بیرگون
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment