سوودانی سەردانی بەریتانیا دەکات
نوچە نێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (12/ کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر بانگهێشتێکی پێشوەخت سەردانێکی فەرمی بۆ بەریتانیا دەکات، بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی بەریتانیا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، هەوڵەکانی عێراق بۆ دوورکەوتنەوە لە شەڕ، ئابووری، وەبەرهێنان و گرووپە چەکدارەکان تاوتوێ بکات."
سەرچاوەکە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت باسی لەوە کردووە سەردانەکەی سەرۆک وەزیران باسکردن دەبێت، "لەسەر مەسەلە ئەمنییەکان، جەخت لەسەر هەوڵەکانی حکومەتی عێراق دەکاتەوە بۆ بەڕێوەبردنی بارودۆخی ئەمنی و کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت".
جێگەی ئاماژە پێدانە، ئەم سەردانەی سوودانی دوای چەند ڕۆژێک دێت پاش کۆتاییهاتنی گەشتەکەی بۆ تاران کە لەگەڵ هەریەکە لە مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران و ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵا کۆبووەوە.
پێویستە ئاماژەش بۆ ئەوە بکرێت، لە (30) کانوونی یەکەمی (2024)، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ستیفن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکان بۆ سەردانەکەی بۆ بەریتانیا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment