ئۆکراینا و كۆریای باكوور سەربازە بە دیلگیراوەكان ئاڵوگۆڕ دەكەن
نوچە نێت
ڕۆژی دووشەممە (13/کانوونی دووەم/2025) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "کیێڤ ئامادەیە بۆ ڕادەستکردنەوەی دوو سەربازی دیلی کۆریای باکوور بە پیۆنگیانگ لە بەرامبەر گەڕانەوەی دیلەکانی جەنگی ئۆکرانیا کە لە ڕوسیا دەستبەسەرکراون".
سەرۆکی ئۆکراینا دەشڵێت، "ئەگەر کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور بتوانێت ئاڵوگۆڕێک بۆ جەنگاوەرەکانمان ڕێکبخات کە لە ڕووسیا دەستگیرکراون، ئەوا ئێمە ئامادەین ئەو سەربازانی کۆریای باکوور بگوازینەوە".
زیلینسکی دووپاتی دەکاتەوە، "دەزگای ئاسایشی ئۆکراینا بەردەوامە لە کارکردن لەگەڵ ئەو دوو زیندانییەی کۆریای باکوور کە دوای دەستگیرکردنیان گوازراونەتەوە بۆ کیێڤ، یەکێکیان ئارەزووی خۆی دەربڕیوە بۆ مانەوەی لە ئۆکراینا و ئەوی تریان دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ کۆریای باکوور".
هاوکات دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی کۆریای باشوور پشتگیری لە لێدوانەکەی ئۆکرانیا کرد، بەڵام هێشتا بەرپرسانی کۆریای باکوور و بەرپرسانی ڕووسیا هیچ لێدوانێکیان لەسەر لێدوانەکانی زیلینسکی نەداوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment