ترەمپ: دوای دەستبەکاربوونم لەگەڵ پوتین کۆدەبمەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی سوێندی یاساییم خوارد و بە فەرمی بوومەوە بە سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا کۆدەبمەوە".

ڕۆژی سێشەممە (14/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، سەبارەت بە ستراتیجی بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی ئۆکراینا و ڕووسیا تڕەمپ دەڵێت، "تەنها یەک ستراتیجی هەیە، ئەویش هەبوونی پەیوەندییە لەگەڵ پوتین".

دۆناڵد ترەمپ دەشڵێت، "دەزانم ئامانجی پوتین کۆبوونەوەیە لەگەڵ من، کە دەستبەکاربووم پێشینەی کارەکانم کۆبوونەوەی نێوان من و پوتین دەبێت".

لە ماوەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا دۆناڵد تڕەمپ بەڵێنی دا کۆتایی بە ململانێی ئۆکراینا بهێنێت، چەندین ملیار دۆلاری ئەمەریکا بۆ حکومەتی کیێڤ دابین بکات. تڕەمپ بەردەوام جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا تۆمەتبار دەکات بەوەی ڕێگەی داوە ململانێکان لە سەردەمی ئەودا پەرە بسێنێت و بەهۆی جەنگەکەوە دەرەنجامی وێرانکەر بۆ ئۆکراینا و ڕووسیا دروست ببێت، ناشارەزایی گەورەی بایدن تاکە هۆکاری ڕوودانی جەنگەکە بوو".

هاوکات کاربەدەستانی ڕووسیا ئیدارەی جۆ بایدن بەوە تۆمەتبار دەکەن کە بەردەوام گرژییەکان زیاد دەکەن و بیانووی جیاوازی بۆ دەهێننەوە.

سەبارەت بە گوتەکانی دۆناڵد تڕەمپ، کۆشکی کرملین ڕایگەیاند، "وەڵامی ئەرێنیمان بۆ ئامانجەکەی تڕەمپ هەیە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ ڕووسیا، بەڵام پێویستە کێشەی ئۆکراینا بە شێوەیەک چارەسەر بکرێت کە کێشە سەرەکییەکانی چارەسەر بکرێت بۆ نموونە، فراوانبوونی ناتۆ لە ئەوروپا، جیاکارییەکانی ئۆکراینا لە دژی هاووڵاتییانی ڕووسی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین