سوودانی: ڕێککەوتنی ستراتیژی لەگەڵ بەریتانیا واژۆ دەکەین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاتی گەیشتنی بۆ لەندەن ڕایگەیاند، "ڕێککەوتنی هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ بەریتانیا واژۆ دەکەین بە مەبەستی بەهێزکردنی هاوكاری و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان".

ڕۆژی سێشەممە (14/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی بەریتانیای کرد، "ئاماژەی بەوەدا ڕێککەوتنی نوێ بە ئاماجی سەرەتای سەردەمێکی نوێ لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکاندا واژۆ دەکەن".

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەشڵێت، "بەیاننامەیەکی هاوبەش سەبارەت بە هاوکاری ئەمنی نێوان عێراق و بەریتانیا بڵاودەکەینەوە".

بڕیارە لە سەردانەکەیدا سوودانی لەگەڵ کیەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و شا چارلزی سێیەم و هەروەها نوێنەرانی کۆمپانیا گەورەکانی بەریتانیا کۆببێتەوە.

دوێنێ دووشەممە (13-1-2025) سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدای پایتەختەوە بەرەو لەندەن بەڕێکەوت بە مەبەستی ئەنجامدانی سەردانێکی فەرمی سێ ڕۆژە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مەسەلە ئابووری و ئەمنییەکان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین