گفتوگۆکانی ئاگربەستی غەزە و ئیسرائیل دەستیپێکردووەتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بە هیوای وردەکارییەکانی پلانی کۆتایی هێنان بە جەنگی غەزە و گەیشتن بە ڕیککەوتنی کۆتایی، جارێکی تر گفتوگۆکان لە قەتەر دەستی پێکردەوە سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت، "ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان نزیکە"

ڕۆژی سێشەممە (14/کانوونی دووەم/2025) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، ماجد ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، "گفتوگۆکان لەسەر وردەکارییەکانی کۆتایی بەردەوامن، ئەم هەنگاوە نزیکترین خاڵە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە چەند مانگی ڕابردوودا".

لە لایەکی ترەوە حەماس دەڵێت، "گفتوگۆکان گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی، هیوادارین ئەم خولەی دانوستاندنەکان ببێتە هۆی گەیشتن بە ڕێککەوتن".

سەرچاوەیەکی فەلەستینی ئاگادار لە بەرەوپێشچوونەکان پێشبینی دەکات، "ڕێککەوتنەکە بەزوویی کۆتایی بێت ئەگەر هەموو کردارەکان بە شێوازێکی ئاشتییانە بڕوات".

بەرپرسێکی ئاگادار لە دانوستانەکان دەڵێت، "وڵاتانی ناوبژیوان لە قەتەر دوێنێ دووشەممە (13-1-2025) ڕەشنووسی کۆتایی ڕێکەوتنەکەیان پێشکەش بە ئیسرائیل و حەماس کردووە بۆ ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان".

ستیڤ ویتکۆف، نێردراوی داهاتووی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و برێت مەکگورک، نوێنەری بایدن ئامادەی گفتوگۆکانی قەتەر بوون، هەروەها بەڕێوەبەری دەزگای مۆساد و بەرپرسانی ئیسرائیل ئامادە بوون".

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "حەماس توانای هەیە پلانی دوای جەنگ ڕابگەیێنێت، ئێستا باشترین دەرفەتی هەیە".

لە ئەگەری سەرکەوتنی گفتوگۆکان و گەیشتن بە ئاگربەست جەنگی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس دەوەستێت، کە بووە هۆی وێرانبوونی غەزە و کوژرانی دەیان هەزار فەلەستینی و ئاوارەبوونی زۆربەی دانیشتوانی غەزە و هێشتا ڕۆژانە دەیان کەس گیان لەدەستدەدەن، هەروەها دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین