حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای ڤیزا ڕێککەوتنێکی ستراتیژی واژۆ دەکەن
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (15/کانوونی دووەم/2025) وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری، پڕۆژەی هەژماری من ڕێکەوتنێکی ستراتیژی لەگەڵ کۆمپانیای ڤیزای جیهانی لە بواری پارەدانی دیجیتاڵی واژۆ دەکات."
دەقی ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان:
حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای ڤیزا ڕێککەوتنێکی ستراتیژی واژۆ دەکەن بۆ پەرەپێدانی گشتگیری ئابووری.
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری، پڕۆژەی هەژماری من ڕێکەوتنێکی ستراتیژی لەگەڵ کۆمپانیای ڤیزای جیهانی لە بواری پارەدانی دیجیتاڵی واژۆ دەکات.
ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ گەیشتن بە ئامانجی پەرەپێدانی شێوازەکانی پارەدانی دیجیتاڵی و بەرەو پێشبردنی گشتگیری ئابووری لە رێگەی ئەنجامدانی چەندین کەمپەینی پەروەردەیی و هۆشیاری لە بارەی پارەدانی دیجیتاڵی و خزمەتگوزاریەکانی بانکی لە هەرێمی کوردستان، کە ئەمەش هاوکاری فەرمانبەران و مووچەخۆران دەکات لەوەی کە بتوانن زیاتر پشتببەستن بە پارەدانی دیجیتاڵی لە کاروباری ڕۆژانەیاندا، ئەمەش بەوپێیەی کە بەمزووانە نزیکەی یەک ملیۆن هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان مووچەکانیان بەشێوەی دیجیتاڵی وەردەگرن.
هەر لە چوار چێوەی ئەم ڕێککەوتنەشدا، کۆمپانیای ڤیزا بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری چەندین سیمینار و وۆرکشۆپ بۆ سوودمەندانی پڕۆژەکە ڕێکدەخات سەبارەت بە سوودەکانی گشتگیری ئابووری و شیکردنەوەی باشترین ڕێگاکانی بەکارهێنان و سوودوەرگرتن لە پارەدانی دیجیتاڵی و سوود و خزمەتگوزاریەکانی بانکی. ئەمەش لەگەڵ دیدگای حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکدەگرێتەوە بۆ دەستەبەرکردنی سیستەمێکی ئابووری مۆدێرن و پێشکەوتوو.
ماریۆ مەکاری، جێگری سەرۆک و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ڤیزا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی ئەم ڕێكکەوت ڕایگەیاند "هۆشیاری و گشتگیری ئابووری بناغەی بەهێزکردن و پەرەپێدانی ئابوورین.
لەڕێگای هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگە و بەردەستکردنی ئامرازی پێویست بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارە داراییەکانیان بە شێوازێکی کارا، ئەوا دەتوانین بەردی بناغەی کۆمەڵگایەکی خۆڕاگر و بەهێز لەڕووی ئابووریەوە دابنێین.
ڤیزا پابەندە بەو ڕۆڵە گرنگەی پێیدراوە لەو قۆناغە ڕاگوزەرییە لە هەرێمی کوردستان لەڕێگای بەگەڕخستنی ئەزموونی کۆمپانیاکەمان لەسەرانسەری جیهان بۆ درووستکردنی ئابووریەکی دیجیتاڵی پارێزراو".
ئەم هاوبەشییە پابەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای ڤیزا دەربارەی هەوڵەکانیان بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە پارەدان لەڕێگای کاش و ئاسانکردنی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزاری و سوودە بانکییەکان و بنیاتنانی ئابووریەکی دیجیتاڵی گشتگیر و بەهێز دەردەخات.
شایانی باسە، پڕۆژەی هەژماری من، پڕۆژەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بە بانکیکردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment