پۆلیس بکوژی ژنێکی دەستگیر کرد هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

دوای ئەوەی پوری دەخنکێنێت، رادەکات بۆ پارێزگای عەممار بەڵام لەوێ دەستگیر دەکرێت و دەهێندرێتەوە سلێمانی.

ئەمڕۆ چوارشەممە (15/کانوونی دووەم/2025) پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: بە هاوکاری دەزگای هەواڵگری حکوومەتی عێڕاق، بکوژی ژنێکمان دەستگیرکرد و گەڕاندمانەوە بۆ پارێزگای سلێمانی.

لە ڕاگەیێندراوەکەی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە: دوای ئەوەی لە ڕۆژی (17/ئاب/2023) ژنێک لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی بە خنکاوی دۆزرایەوە، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانییان دەست پێکرد. دەرکەوت لەلایەن خزمێکی خۆیەوە کوژراوە و بکوژەکەش بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵاتووە. لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانی پۆلیس بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار بەردەوام بوو، تا ئەو کاتەی شوێنی نیشتەجێبوونی دۆزرایەوە و توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی کوشتن، بە ھاوکاریی دەزگای ھەواڵگریی حکوومەتی فیدراڵ،  تۆمەتبار لە پارێزگای عەممارە دەستگیر بکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: لەو کاتەوە بکوژی ژنەکە خۆی شاردووەتەوە، بەدواداچوونەکانی پۆلیس بەردەوام بوون. دواجار بە ھاوکاریی دەزگای ھەواڵگریی حکومەتی عێراق و لە رێگەی کامێرای چاودێرییەوە، شوێنی نیشتەجێبوونی بکوژمان دۆزییەوە. تۆمەتبارەکە لە پارێزگای عەممارە دەستگیر کرا و ھێندرایەوە سلێمانی.

بە پێی زانیارییەکان، بکوژەکە لە دایکبووی ساڵی (2006) ەو بە ڕەگەز عەرەبە. دانی بە تاوانەکیدا ناوە. ئێستا بە پێی ماددەی (406) بە یاسای سزادانی عێڕاقی، ڕاگیراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین